کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاندنی برنج لە لوڕستان لەلایەن ڕێژیمی ئێران قەدەغە کرا

11:39 - 16 خاکەلێوه 2722

بەپێی ڕاپۆرتەکان چەندین ساڵە چالاکانی بواری وەرزێڕی سەبارەت بە ترخاننەکردنی حەقئاو و دروستنەکردنی بەنداو لەو پارێزگایە بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ هۆشداری دەدەن کە هەتا ئێستا گرینگییەک بە داواکارییەکانیان نەدراوە.

لە حاڵێکدا پارێزگای لوڕستان یەکێک لە پڕئاوترین پارێزگاکانی ئێرانە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی ناکارامەی بەرپرسانی ڕێژیم ئاوی ئەو پارێزگایە هیچ کەڵکێکی بۆ خەڵکی لوڕستان نییە و لە شارەکانی دیکەی ئێران کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

لە ئێستادا ٨٠ لەسەدی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای لوڕستان دێمەکارن، بەڵام بەهۆی گرینگی پێنەدان و تەرخاننەکردنی بودجە و ئیمکاناتی پێویست، ئاوی ئەو پارێزگایە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو پارێزگایە کەڵکی لێ وەرناگیرێت.

هەروەها ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی کە لە لوڕستان پێویستیان بە ئاوی زۆر هەیەلەلایەن ڕێژیمەوە قەدەغە کراوە و ئاوی ئەو پارێزگایە لە شارەکانی دیکەی ئێران لە کارخانە و زەوییە کشتوکاڵییەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

لە ئێستادا ئێران لەگەڵ قەیرانی بێ ئاوی بەرەوڕووە و بەرپرسانی ڕێژیم لە ڕێگای بەنداوسازی و سیاسەتی ڕاگواستنی هەڵەی ئاو لە پارێزگاکانی کوردستان بۆ شارەکانی دیکەی ئێران، ئەوەندەی دیکە پەرەیان بەو قەیرانە داوە.