کوردستان میدیا

سێشەممه 24ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چه‌كداره‌كانی‌ ڕێژیم ده‌ستیان داوه‌ته‌ چه‌ته‌گه‌ری‌

14:14 - 12 جۆزەردان 2720

له‌ هه‌وڵێكی‌ دیكه‌‌ و له‌ پیلانێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕێژیم ‌و چه‌كداره‌كانی‌، چه‌كداره‌كانی‌ ڕێژیم ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ڕێگری ‌‌و چه‌ته‌گه‌ری‌ بۆ خۆیان ‌و به‌رپرسه‌كانیان.

به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ كار و كاسبی‌، خه‌ڵكانێک ئێستا ده‌ڕۆنه‌ به‌نده‌ری‌ "گه‌ناوه"‌ له‌ باشووری‌ ڕۆژئاوای‌ ئێران ‌و له‌وێوه‌ زۆرتر كه‌ره‌سته‌ی‌ کارەبایی‌ وه‌كوو یه‌خچاڵ‌، كولێری‌ گازی‌‌ و شتومه‌كی‌ دیكه‌ دێنن بۆ سه‌قز‌ و بانه ‌و له‌وێوه‌ دواتر به‌ره‌و شاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌به‌ن.

 ئه‌م كاره‌ به‌ناو قاچاخه، به‌ڵام ڕێژیم به‌ جێگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ک جاران به‌فەرمی ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا بگرێ‌ت، ئێستا چه‌كداره‌كانی‌ له‌نێوان ڕێگای‌ خوڕه‌م ئاوا هەتا به‌نده‌ری‌ گەناوە له‌ چه‌ندین شوێن ده‌ستیان داوه‌ته‌ چه‌ته‌گه‌ری‌‌.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران هەر به‌ جلوبه‌رگ ‌و چه‌كی‌ ڕێژیمه‌وه‌ باره‌كان له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ زۆری‌ چه‌ک به‌ ماشینه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن ‌و باره‌كه‌ی‌ ده‌دزن ‌و له‌نێو خۆیاندا دابه‌شی‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا كاسبكارێک به‌ناو "ج ـ م'' خه‌ڵكی‌ سه‌قز كه‌ ئه‌و به‌ڵایەی به‌سه‌ردا هاتبوو، له‌ پاسگایه‌كی‌ ڕێژیم له‌و ناوچه‌ سکاڵای‌ كردبوو، نه‌ته‌نیا و‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكوو هەڕەشەیان لێکردووە.