کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار تەقینەوەی بەهێز لە "سنە" بیستراوە

17:01 - 6 رێبەندان 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ٤ تەقینەوەی بەهێز لە شاری "سنە" بیستراوە.

بە وتەی شایەتحاڵان دەنگی ئەو تەقینەوانە تا ئاستێک بەرز بووە کە شارۆچکەی "بەهارانـ"ـی ئەو شارەی لەرزاندووەتەوە.

هەروەها پێشتریش چەندین تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگاکانی "سنە، کرماشان، ئیلام و هەمەدان" ڕووی دابوو کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەو بارەوە قسەیان کردبوو و تەنیا وتبوویان هۆکاری دەنگەکە دیار نییە.

لە مانگەکانی ڕابردوودا چەندین جار لە دامەزراوە ناوکی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران تەقینەوە ڕووی داوە کە سەرچاوەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئەو تەقینەوانە لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بووە.