کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار كرێكاری كارگەی كاشی كەسرا لەسەر كار دەركران

14:06 - 13 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: بەرپرسانی كارگەی كاشی كەسرا لە شاری سنە ٤ كرێكاری ئەو كارگەیەیان لەسەر كار دەركرد.
حەمید ئەرشەدی، ئومید ئەرشەدی، سوبحان سەمەدی هلیزئاباد و ئەفشین ئیبراهیمی ئەو كرێكارانانەن كە سەرەڕای بوونی پێشینەی كار لەو كارگەیە دەركراون.
ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، خاوەن كاری ئەو كارگەیە ئەمە بۆ چەندیەمین جارە كە هەوڵی دەركردنی كرێكارانی داوە.
ماوەی چەند مانگ لەمەوبەریش بەهۆی تازە نەكردنەوەی گرێبەستی كرێكارانی كارگەی نازگوڵی كرماشان، ٢٠٠ كرێكاری ئەو كارگەیە بێكار كران.
كارگەی نازگوڵ وەبەرهێنەری رۆنی خۆراكی لە كرماشان، بەهۆی نەبوونی مادەی خاو و زیادبوونی گرفتی ئابووری، پاش تازە نەبوونەوەی گرێبەستەكان ٢٠٠ كرێكاری ئەو كارگەیە بێكار كردبوو.
لەحاڵی حازردا بەڵێندەران بە یاسای داتاشراوی خۆیان هەركات بیانەوەێ‌ كرێكاران وەردەگرن و هەركاتیش بیانەوەێ‌ لەسەر كار دەریان دەكەن و یاسا داڕێژراوە كرێكارییەكان هیچ بایەخێكی نەماوە.