کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چۆنیەتی ئامووزشی قوتابخانە سەرەتاییەکانی ئێران لە خراپترین دۆخدایە

11:35 - 14 رێبەندان 2720

قوتابخانە سەرەتاییەکان لە ئێران لە بواری چۆنییەتی ئامووزشی و دۆخی زانستی لە ئاستێکی زۆر نزمدان.

سەرەڕای هۆشدارییەکانی پێشوو بە وزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم کە چۆنییەتی ئامووزشی قوتابخانە سەرەتاییەکان لە ئاستێکی نزمدان تاقیکاریی "تیمز" ٢٠١٩  دەریخستووە کە ئێران تا ئێستاش نەیتوانیوە بگاتە ئاستی نێونەتەوەیی.

٥٨ وڵات لە تاقیکاریی "تیمز" ٢٠١٩ بەشداریان کردووە ئێران لە نێوان ئەو ٥٨ وڵاتەدا پلەی ٥٠ی مسوگەر کردووە.

هەروەها لە نێوان ١٢ وڵاتی بەشداربوو لە تاقیکاریی "تیمز" ٢٠١٩ پۆلی چواری سەرەتایی ئێران لە بواری ئامووزشی و فێربوونی بیرکاری لە پلەی نۆهەمدایه.

ئاکامی ئەو تاقیکاریانە دەریخستووە کە ڕێژیمی ئێران هیچ بایەخێک بە پەروەردە و بارهێنانی قوتابییان نادات و ئێستاش لە بواری چۆنییەتی ئامووزشی قوتابخانە سەرەتاییەکان  لاوازترین وڵات لە ناوچەدایە.