شیرکەتی میللیی نەوتی چین بەهۆی گوشارەکانی ئامریکا کارکردنی خۆی بۆ گەشەی مەیدانی گازیی "پارسی باشوور" ڕاگرت.
مەیدانی گازیی "پارسی باشوور" کە بە گەورەترین مەیدانی گازیی جیهان بە ئەژمار دێت و پێشتر شیرکەتی فەرانسەوی "تۆتاڵ" کاری لەو مەیدانەدا کردووە، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە لەو مەیدانە گازییە کشاوە.
ڕاگرتنی کاری سەرمایەگوزاریی چین لە مەیدانی گازیی "پارسی باشوور" زەربەیەکی قورس بۆ سەر ئابووریی ڕێژیمی ئێران دەبێت کە بە بێ هاوکاریی تکنیکیی چین ناتوانێ بەرهەمهێنانی خۆی لەو مەیدانە گازییە بپارێزێت.
کشانەوەی "پکەن" لە شەریکایەتی لەگەڵ ئێران ئاکامی چوارەمین دانیشتنی ئامریکا و "چینـ"ـە کە لەودا ئامریکا داوای لە چین کردووە سەرمایەگوزاریی خۆی لەو وڵاتەدا ڕابگرێت.
یەکێک لە بەرپرسانی شیرکەتی نەوتی چین ڕایگەیاندووە؛ پێوەندیی لەگەڵ ئامریکا بە گرینگ دەزانێت و ئامادە نییە بەرژەوەندیی وڵاتەکەی لەبەر هیچ شەریکایەتییەک بخاتە مەترسییەوە.
ساڵی ٩٨ "بیژەن زنگەنە"، وهزیری نهوتی ڕێژیمی ئێران وتبووی، كۆمپانیای نهوتی چین (CNPC) و كۆمپانیای "تۆتاڵـ"ـی فەرانسه، گرێبهستهكانیان لهگهڵ ئێران ههڵوهشاندووەتەوە و ئهو وڵاتهیان به یهكجاری جێ هێشتووە.
ساڵی ٩٧ شیرکەتی تۆتاڵ لە ئێران کشایەوە و کاربەدەستانی ڕێژیم کشانەوەی تۆتاڵیان وەک کۆتایی فیلمێکی "زەجرئاوەر" وەسف کرد.