کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین هاووڵاتیی بەلووچ لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژران

12:35 - 5 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە چەندین هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کوژران و بریندار بوون.

ئەو هاووڵاتییە بەلووچانە لە سنووری "ئاسکان" لەنێوان ئێران و پاکستان بۆ دابینکردنی بژێویی بنەماڵەیان خەریکی کۆڵبەری بوون.  

 کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ ڕایگەیاندووە، هێزەکانی سەرسنوور تەقەیان لە کۆبوونەوەی کاسبکاران لە بەردەم بنکەی پاسەوانیی ڕێژیم لە سنووری "ئاسکان"، هەڵکەوتوو لەسەر سنووری پاکستان کردووە و بەو هۆیەوە لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.

 ئەو کەمپەینە ناوی ١٠ کەس لە کوژراوەکانی ئاشکرا کردووە و بڵاوی کردووەتەوە؛ چەند کەسی دیکەش لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و ئاگرگرتنی بەشێک لە ماشینەکان بریندار بوونە کە تەندروستیی بەشێکیان جێگیر نییە. هەروەها بەشێک لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی سەراوان و شارەکانی دەوروبەری گواستراونەتەوە.

 ئامارە فەرمییەکان دەرخەری ئەوەن کە بەلووچستان لە ڕووی هەژاری و بێکارییەوە پلەی یەکەمی هەیە.