کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین گوندی ورمێ بە مەبەستی کۆکردنەوەی ماهوارە کەوتنە بەر هێرشی هێزەکانی رێژیم

13:44 - 8 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: شەپۆلی کۆکردنەوەی ماهوارە لە چەندین گوندی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە توندی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، هێزەکانی رێژیمی ئێران لە گوندەکانی گردۆڤان، قایر، تۆبزاوا، هەلەج و ئوردووگای زێوە لە ناوچەی مەڕگەوەری سەربە پارێزگای ورمێ دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی ماهوارە و وێڕای بێ‌حورمەتی بە هاووڵاتییان، چەندین دەزگای ماهوارەی هاووڵاتییانیان زەوت کردووە.
شەپۆلی کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاوتر لە باقی ناوچەکانی دیکەی ئێران بەڕێوە دەچێت و رێژیم بە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی کۆکردنەوەی ماهوارە دەیهەوێ پێش بە هەرچەشنە گەیاندنی زانیارییەکی ورد و دروست بگرێت.