ئاماده‌كردن و ساغكردنه‌وه‌ی له ئه‌رشیفی به‌ریتانیی: شه‌ریف هه‌ژاری.
وه‌رگێڕانی پوخته‌ی به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌كان بۆ كوردی: شه‌ریف هه‌ژاری
١-یه‌كه‌م ڤیدیۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی:
ئه‌م ڤیدیۆیه چاوپێكه‌وتنێكه به زمانی ئینگلیزی، له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری كورد و مه‌زنه بیرمه‌ندی جیهانی (قاسملوو).
به‌روار: ١٣-١٢-١٩٧٩
شوێن: شارۆچكه‌ی مه‌هاباد.
به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌كه ئاوای نووسیووه:
((شۆڕش له هه‌رێمه‌كانی ئازربایجان و كوردستان ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی شوورای ئینقلاب بووه‌ته‌وه. كورده‌كان ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی ده‌ست پێ كردنی گفتوگۆ له‌باره‌ی (خودموختاری بۆ كوردستان) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خومه‌ینی. به‌ڵام د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ڕایگه‌یاند: ته‌نیا به یه‌ك دانیشتن پرۆسه‌ی ئاشتییه‌كه شكستی پێ هێنراوه.
هه‌ر بۆیه، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به‌رواری ١٣-١٢-١٩٧٩، له شارۆچكه‌ی مه‌هاباد، سه‌ركرده‌كانی كورد له باره‌ی شكستی دانووسانه‌كانی كورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌بوو كه نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی كورددا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، كه: دوو نوێنه‌ری ڕێكخراوی چریكه فیداییه ماركسیه‌كان و نوێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه كه حیزبێكی كۆمۆنیستیی كوردییه، به‌شدار بووبوون.
قاسملووی سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه زۆر به په‌رۆشه كه ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی ئاینیی كورد (شێخ عیزه‌دینی حوسێنی) وتی: به هیوایه پرسی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا چاره بكه‌ن، هه‌تاكوو پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنی سه‌ره‌كییان ببنه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه!
ڕۆژێك پێش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ئه‌ندامێكی شوورای ئینقلابی ده‌سه‌ڵاتدار كه سكرتێری شووراكه‌یه، به‌ناوی (ئایه‌توڵڵا محمد به‌هه‌شتی) ڕایگه‌یاند: ده‌بێت ڕه‌چاوی شۆڕشی هه‌رێمه‌كانی وڵات بكه‌ین و ئه‌كرێت ئێران بكرێته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ. چونكه ده‌بێت واقیعی وڵات ڕه‌چاو بكرێت.
كورده‌كان پێیان وایه كه: خه‌باته‌كه‌یان ئایدۆلۆژیای سیاسیی له پشته‌وه نییه و قاسملوو جه‌خت ده‌كاته‌وه كه: كێشه‌ی كورد په‌یوه‌سته به ئێرانه‌وه)).
وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) پێموایه: نه‌ده‌بوو كه شێخ عیزه‌دینی حوسێنی به دیپلۆماتكارانی ئینگلیز و په‌یامنێره‌كه‌شیان بڵێت: (به هیوایه پرسی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا چاره بكه‌ن، هه‌تاكوو پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنی سه‌ره‌كیان ببنه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه!). چونكه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه لای دیپلۆماتكار و سیخوڕه‌كانی ئینگلیز به سوودی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بووه و نییه. چونكه كێشه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ك ئایدۆلۆژی و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا! كێشه‌ی كورد په‌یوه‌سته به داگیركردنی خاكی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن داگیركه‌ره‌كانه‌وه، نه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه!
٢-دووهه‌م ڤیدیۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی:
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش چاوپێكه‌وتنێكه به زمانی ئینگلیزی، له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری كورد و مه‌زنه بیرمه‌ندی جیهانی (قاسملوو)دا.
به‌رواری تۆماركردنی ڤیدیۆیه‌كه: ٥-١٢-١٩٧٩
شوێن: به‌ڵگه‌نامه‌كه دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه د.قاسملوو به زۆری له شارۆچكه‌ی مه‌هاباددا، نیشته‌جێ بووه و وه‌ك ڕێبه‌ری كورد تێكۆشانی سیاسیی خۆی له‌وێ ئه‌نجام داوه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات: ((كاتێك وه‌فده سێ كه‌سییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هاتوون بۆ خۆرهه‌لاتی كوردستان، له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه پرۆپۆزه‌ڵێكی هه‌شت خاڵیان پێ داون به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و داننان به (خودموختاری) بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان)).
به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه: ((ئه‌گه‌ری تێكچوونی دۆخه‌كه و درووستبوونی شه‌ڕ له شارۆچكه‌ی بانه، ترسێكی نوێی له باره‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌وه، هێناوه‌ته‌وه كایەوە)).
پاشان به‌ڵگه‌نامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه: ((هاتنی وه‌فده سێ كه‌سییه‌كه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ شارۆچكه‌ی مه‌هاباد، پێشنیاری جۆرێك له (تێرمی ئۆتۆنۆمی-سنوردار)یان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه. به‌ڵام خواستی نه‌ته‌وه‌ی كورد (خودموختاری ته‌واوه)، ئه‌و داخوازییه‌شیان له هه‌شت خاڵدا، فۆرمووڵه كردووه! له‌و باره‌یه‌وه قاسملووش ده‌ڵێت: پێویسته حكومه‌ت دان به خواستی ئۆتۆنۆمی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بنێت)).
٣-سێهه‌م ڤیدیۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی:
پوخته‌ی زانیاری به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی ئینگلیز ده‌قاوده‌ق له‌باره‌ی ئه‌م ڤیدیۆ دۆكیۆمێنتارییه‌وه، ئاوایه:
((دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش، زۆرینه له یانزه هه‌زار دانیشتووانه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌ریوان، هه‌ڵهاتن بۆ دێهاته‌كان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ختی هێزه چه‌كداره كوردییه‌كان و پاسه‌وانانی شۆڕشه‌وه بوو، كه بیست و دوو هاووڵاتی شارۆچكه‌كه كوژران.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌رواری (١-٨-١٩٧٩) نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كورد هاتنه ناو شارۆچكه‌كه‌وه بۆ پشتیوانی له خواستی خۆ-به‌ڕێوه‌به‌ری.
هه‌روه‌ها، له ڕۆژی پێنج شه‌ممه، به‌رواری (٢-٨-١٩٧٩)، سه‌ربازێكی ئێرانی ده‌ستڕێژی ئاگراوی كرد و، سێ سڤیلی شارۆچكه‌كه‌ی، بریندار كرد.
زۆرینه‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌كه، له‌م دۆخی په‌نابه‌رییه‌دا، به نزیكه‌ی پانزه كیلۆمه‌تر (نۆ مایل) له دووری شارۆچكه‌كه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شه‌وێك به نهێنیی ماڵه‌كانی خۆیان له شارۆچكه‌كه جێهێشتووه به‌هۆی پێكدادانی هێزه چه‌كداره كوردییه‌كان و پاسه‌وانه‌كانی شۆڕشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه.
دانیشتووانه‌كه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵه‌كانیان، هه‌تاوه‌كوو پاسه‌وانه‌كانی شۆڕش، شارۆچكه‌كه‌یان به‌جێ نه‌هێڵێت.
به نزیكه‌ی پێنج سه‌د كه‌س له پاسه‌وانانی شۆڕش و هێزه چه‌كداره‌كان له شارۆچكه‌كه‌دان.
به‌هۆی شۆڕشی كورده‌كانه‌وه، سوپای ئێران له مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا (واته تا مانگی هه‌شتی ١٩٧٩)، به به‌رده‌وامی هێزه‌كانیان ڕووه‌و خۆراوای ئێران ڕه‌وانه ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام هه‌ر به ده‌ست پارتیزانه‌كانه‌وه‌یه.
په‌نابه‌ره‌كان ڕۆشتوونه‌ته ناو (زنجه سه‌ره‌تاییه‌كانیان) كه له لق و گه‌ڵای دره‌خته‌كان دروستیان كردوون و، بازاڕی كاتی‌یان پێكهێناوه كه كه‌لوپه‌له‌كانی فرۆشتن تێیدا ڕێكخراون و هه‌ر له (چرا و فانۆزی نه‌وت)ەوە تێدایه تا ده‌گات به شووتی.
هه‌ر له ئۆردوگاكه‌ش دا: (دیده‌نگه‌یه‌كی پزیشكی، كتێبخانه‌یه‌ك و مه‌خزه‌نی ژه‌مه-به‌شی ئازووقه پێدان)، كه په‌نابه‌ره‌كان ده‌توانن ئازادانه (شه‌كر، برنج، چا، په‌تاته و پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆیان) به به‌لاش به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌م شتوومه‌كانه‌ش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه كوردییه‌كانه‌وه، بۆیان دابین ده‌كرێ و پێیان ده‌به‌خشن.
له‌كاتێكدا، له شه‌واندا كه‌شوهه‌وای دۆڵه شاخاوییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا سارد ده‌كات، به‌ڵام په‌نابه‌ره‌كان ده‌ڵێن: ئه‌م ژیانه ساكاره‌ی ئێره‌مان پێ باشتره له ژیانی ترس و دڵه‌ڕاوكێی ناو شارۆچكه‌ی مه‌ریوان.
نه‌ریتی كورده‌كان وایه: پیاوه‌كانیان شه‌رواڵێكی پان (جانتایی) ده‌پۆشن و ژنه‌كانیشیان سه‌رپۆشێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به سه‌ریاندا ده‌ده‌ن كه پاسه‌وانییان له ئۆردوگاكه‌ی خۆیان به تفه‌نگه ئۆتۆماتیكیه‌كانیانه‌وه ده‌كرد و چاو و ته‌ركیزیان له‌سه‌ر جادده‌ی مه‌ریوان دانابوو. هه‌ستی خۆپاراستنیان له به‌رانبه‌ر پاسه‌وانانی شۆڕشدا، گه‌یشتبووه لووتكه.
چونكه پاسه‌وانانی شۆڕش له ناوچه نا-كوردییه‌كانه‌وه بۆ شارۆچكه‌كه هاتوون و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه لێیان ده‌ترسان به‌و هۆیه‌ی كه هاتوون بۆ داگیركردنی شارۆچكه‌كه‌یان.
به هه‌زاران كه‌سیش له كورده‌كان، هاتنه ناو مه‌ریوان، بۆ تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ هێزه پارتیزانه‌كان له پێناو پشتیوانی له داواكارییه‌كانی په‌نابه‌ران بۆ ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی پاسه‌وانانی شۆڕش له شارۆچكه‌كه‌دا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه كه: له ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (٣١-٧-١٩٧٩) ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ستان شانزه دیلی كوردیان ئازادكرد، به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه و ده‌مكوتكردنی په‌نابه‌ره خرۆشاوه‌كان و گه‌شتنه ڕێكه‌وتنێك كه هێدی-هێدی هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆڕش له شارۆچكه‌كه بچنه ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌م داواكارییه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی ئێران له لایه‌ن خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه و په‌نابه‌رانه‌وه، به توندی ڕه‌ت كرایه‌وه)).
به‌رواری تۆماركردنی ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه: ٢-٨-١٩٧٩.
٤-چواره‌م ڤیدیۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی:
زانیاری به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی ئینگلیز له باره‌ی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ناو ئه‌م ڤیدیۆ دۆكیۆمێنتارییه‌وه زۆره، ناچارم چه‌ند دێڕێكی زۆر كورتی ده‌قاوده‌ق بخه‌مه‌ڕوو:
((ئه‌م هه‌فته‌یه، له به‌رواری (٣-٣-١٩٧٩) ، له مه‌هاباد كه شارۆچكه‌یه‌كی بچووكه و زۆر دوور نییه له سنووره‌كانی عێراقه‌وه، به ئاماده‌بوونی دوو سه‌د هه‌زار كه‌س، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له مه‌هاباد پێكهێنا و خه‌باتی ئاشكرای خۆی ڕاگه‌یاند. ئه‌وان مشتومڕی به‌رفراوانیان له‌سه‌ر ئه‌وه ئاشكراكرد كه: پێویسته حكوومه‌ت هه‌ڵوێستی به‌ڕوونی بخاته‌روو له باره‌ی پرسی خودموختاری له ئێرانێكی فیدراڵ‌دا.
كورد كه دێرینترین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن، به‌م تێرمه مۆدێرنه‌ی كه بۆ ناوی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وا ئه‌م نه‌ته‌وه دێرینه جگه له ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئێران، دابه‌شكراوه به‌سه‌ر وڵاته تازه‌كانی (ڕوسیا، توركیا، سوریا و عێراق). هه‌ربۆیه (ڕوسیا، توركیا، سوریا و عێراق)یش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییان ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی تازه‌ی ئێران چۆن مامه‌ڵه ده‌كات به‌رانبه‌ر داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده‌كان.
له‌وكاته‌وه‌ی كه حكومه‌تی شا گۆڕاوه، كورده‌كان سوودیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی (ئه‌میر ئینتیزام)، مانگی پێشوو (مانگی دووی ١٩٧٩) وتی: سه‌ربازه‌كانی ئێران له مه‌هاباد هه‌ڵهاتوون چونكه هێزه ناوچه‌ییه‌كان شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه. (ئه‌میر ئینتیزام) ئه‌وه‌شی وت: دانووستان ده‌ست پێ ناكه‌ین هه‌تا هێزه داگیركه‌ره‌كان شار و شارۆچكه‌كان ته‌سلیمی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام (قاسملوو) سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: (حیزبی دێموكرات یه‌ك په‌یامی ڕوونی هه‌یه، داوای خودموختاری ده‌كه‌ین له ناو ئێران‌دا و نا بۆ ژێرده‌ستی!).
له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین ڕاپۆرتمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه پێمان وابێت: تێكۆشانی كورد بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئایه‌توڵا خومه‌ینی ڕه‌نگه هه‌ر وه‌ك سه‌رده‌می شا، دژوار و ئه‌سته‌م بێت)).
به‌رواری ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه: ٣-٣-١٩٧٩.
٥-پێنجه‌م ڤیدیۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی:
پوخته‌یه‌كی چه‌ند دێڕی له زانیاری به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی ئینگلیز ده‌قاوده‌ق له باره‌ی ئه‌م ڤیدیۆ دۆكیۆمێنتارییه‌وه:
((كورده‌كانی ئێران هه‌ر به‌رده‌وامن له خه‌بات و ڕووبه‌ڕوو به‌رده‌وامه پارتیزانییه شۆرشگێڕییه‌كانیان دژی پاسه‌وانانی شۆڕش و سوپای ئێران. به‌جۆرێك که پاسه‌وانانی شۆڕش و سوپای ئێران ناتوانن له هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌ك به ئارامی بمێننه‌وه. هه‌ر بۆیه به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی گه‌وره و چه‌ندان جۆر به‌ربه‌ستی دیكه‌ی توندی له ناو گه‌ڕه‌ك و بازاڕه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی خۆراوای ئێران كه ناوچه‌كانی كوردن داناوه.
ئایه‌توڵا خومه‌ینی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی به پاسه‌وانانی شۆڕش و ئه‌رته‌شی ئێران داوه كه به هیچ جۆرێك ده‌ست له كورده شۆڕشگێڕه‌كان نه‌پارێزن و ماڵی كورده‌كان بڕووخێنن و خاپووریان بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌شكركێشییه بێ-ئامانه‌شدا، به‌گشتیی جه‌ماوه‌ری كورد به ئاشكرا دژی هێزه‌كانی پاسه‌وانانی شۆڕش و ئه‌رته‌شی ئێرانن و ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستنه‌وه و دژی داگیركردنی شار و شارۆچكه‌كانیانن.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌رواری (١٩-٩-١٩٧٩)، پارتیزانه شۆڕشگێڕه‌كانی كورد گورزێكی كاریگه‌ریان له پاسه‌وانانی شۆڕش سره‌واند له ناو مه‌هاباد. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژیشدا، دوو بۆمبی گه‌وره‌یان به دوو قافڵه‌ی پاسه‌وانانی شۆڕش له سه‌ر سنووری عێراق ته‌قانده‌وه.
له سه‌رده‌شتیش، هێزه‌كانی كورد شه‌ڕێكی زۆر قورسیان كرد و یه‌ك هه‌فته درێژه‌ی كێشا. ئێستا پاسه‌وانانی شۆڕش و ئه‌رته‌شی ئێران ته‌واوی گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و بازاڕه‌كانی سه‌رده‌شتیان به توندی به سه‌رباز ته‌نیوه و چه‌ندان به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی كۆنكرێتیان داناوه.
به‌ڵام چه‌ندان هه‌زار له خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، ماڵ و حاڵیان جێ هێشتووه و ڕۆیشتوونه‌ته شاخه‌كان و په‌یوه‌ست به پێشمه‌رگه بوون. هێنده ژماره‌ی هێرش و گورزه پارتیزانییه‌كان بۆ سه‌ر پاسه‌وانانی شۆڕش و ئه‌رته‌شی ئێران زۆره و به‌رده‌وامیی هه‌یه، وه‌ك ڕێژنه باران وایه و له ڕاپۆرته‌كانمان بۆمان ناژمێردرێن)).
به‌رواری ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه: (٢٠-٩-١٩٧٩) یه.
تێبینی: (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی تری به‌ڵگه‌نامه‌یی دانسقه‌م له‌سه‌ر جینۆسایدی لاوانی مه‌هاباد له ئه‌رشیڤخانه‌كان چتگ خست، كه ده‌یسه‌لمێنێت پاسه‌وانانی شۆرش و ئه‌رته‌شی ئێران له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان به تانك و ده‌بابه‌وه ده‌چن به ناو ماڵان‌دا و وێرانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ڕه‌نگه هه‌ندێكیان له ساڵرۆژی فتوای جیهادی خومه‌ینی ئیمامی فارسه‌كان!، بڵاو بكه‌مه‌وه.
٦-شه‌شه‌م ڤیدیۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی:
ئه‌مه‌ش، یه‌كێكه له هه‌ره گرینگ‌ترین ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كان كه سامانێكی پڕ-نرخی ده‌رخه‌ری (كلتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، مێژووییه‌كی كۆڵنه‌دان، یه‌كسانی ژن و پیاو له ناو كۆمه‌ڵگای ڕه‌سه‌ن و قه‌دیمی كورد، بیری نه‌ته‌وایه‌تیی و دژایه‌تیی داگیركه‌ران و زۆر ڕه‌هه‌ندی دیكه‌یه). له‌ڕاستییدا له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانه‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆ پڕ-به‌هایه، نووسراوه.
به‌تایبه‌ت یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان نووسیویه‌تی: (پێنج سه‌د ژن به‌شداری ئه‌م ڕێپێوانه بوون. دروشمیان بریتیی بوو له: ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد تا به ده‌ستهێنانی داخوازیه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌ر ده‌بێت به ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بگه‌ین)).
ئه‌م ڤیدیۆ دانسقه به‌ڵگه‌نامه‌ییه، هه‌قیه‌تی له ده‌رفه‌تێكی تردا به‌ڵگه‌نامه نهینییه‌كانی له‌سه‌ر وه‌ربگێڕم و ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌باره‌یه‌وه بخه‌مه‌ڕوو و خۆشم بابه‌تێكی تایبه‌تی له سه‌ر بنووسم.
له كۆتایی ئه‌م چه‌ند دێڕانه‌دا ده‌ڵێم: ((نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌مه كچان و ژنانی بن و به بێ‌چه‌ك دڕنده‌ترین داگیركه‌ر بتاسێنن، هه‌ر به ئازادی ده‌گات!)).
به‌رواری ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه: ١-٨-١٩٧٩ یه.