ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ، دارستانەکانی گوندی "بالک" و داربەڕووەکانی گۆڕستانی "داسێرانـ"ـی مەریوان لەلایەن کەسانی هەلپەرست و تێکدەری ژینگەی کوردستان، ئاگریان تێبەردرا.
ئاگری ئەو شوێنانە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان و بە هاوکاریی خەڵکی ناوچە کوژێندرایەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی هەینی دارستانەکانی گوندی "عەسراوا" سەر بە شاری کامێران لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا کە بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە کوژایەوە.
هەر ساڵە لە کاتی وەرزی گەرمادا ژینگە و سروشتی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیم و دژە ژینگەوە ئاگری تێبەردەدرێت.