کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند ویلایەتی ئامریكا هەوڵەكانیان لە دژی ڕێژیمی ئێران چڕ دەكەنەوە

16:07 - 6 خەزەڵوەر 2715

كوردستان میدیا: نوێنەرانی كالیفۆرنیا لە گۆنگرەی ئامریكا، لە نامەیەكدا خوازیاری مانەوە و بەردەوامیی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ڕێژیمی ئێرانن و ڕایانگەیاندووە كە ویلایەتی كالیفۆرنیا گەمارۆكانی لەسەر ئێران هەڵناگرێت.

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەەوە، پێنج نوێنەر لە نوێنەرانی ویلایەتی كالیفۆرنیا لە كۆنگرەی ئامریكا، لە نامەیەكدا بۆ بەرپرسی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریكا، ڕێژیمی ئێرانیان بە پشتیوانی لە تیرۆریسم ناوزەد كردووە و داوایان لە نوێنەرانی ئامریكا كردووە گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵنەگیرێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا شایانی باسە كە لە كۆی ٢٧ نوێنەری ویلایەتی كالیفۆرنیا، ٢١ نوێنەر، دەنگی نەرێنیان بە برجام (بەرنامەی گشتیی هەنگاونانی هاوبەش) داوە.

لەو پێوەندییەدا، نوێنەرانی ویلایەتی كالیفۆرنیا، وێڕای داواكارییان بۆ هەڵنەگرتنی گەمارۆ ئابوورییەكان لەسەر ئێران، جەختیان كردووەتەوە كە ویلایەتەكەیان گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵناگرێت.

هەر لەو پەیوەندییەش‏دا، ویلایەتی نیۆیۆرك پێرستێكی لە گەمارۆ ئابوورییەكان لە دژی ئەو شیركەتانەی گرێدراوی ڕێژیمی ئێرانن ئامادە كردووە.

شایانی باسە كە مەجلیسی سێنای سێ‌ ئەیالەتی میشیگان، كانزاس و میسوورییش سەرقاڵی تاوتوێ‌ كردنی توندتر كردنەوەی گەمارۆ ئەیالەتییەكان لە دژی ئەو شیركەتانەن كە پەیوەندیی ماڵی و ئابوورییان لەگەڵ ئێران هەیە.