پاسداری ڕێژیم "محەممەدعەلی حەق بین" یەکێک لە فەرماندەکانی سپای قودس لە پارێزگای گیلان و ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران بەهۆی کۆرۆناوە مرد.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژ پێش تووشی کۆرۆنا ببوو و دواتر مردووە.
ئەو پاسدارەی ڕێژیمی ئێران هاوکاری تێرۆریست قاسم سلێمانی بووە و لە شەڕی سووریەدا و بەتایبەتی شەڕی گرتنەوەی حەلەب ڕۆڵی هەبووە.
ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ''محەممەد حجازی'' جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سپای تێرۆریستی پاسداران، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە مرد.