![](/content/upload/1/news/48881_w920.jpg)
"جه‌یمیس فار" ئه‌ندامى كاروبارى به‌هاییه‌كان له ئامریکا وتوویەتی، له ئێران‌دا به‌هاییه‌كان وه‌ک هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌ناسرێن و گوشارێکی زۆریان لەسەرە.
به‌هایى گه‌وره‌ترین كه‌مینه‌ى ئایینین له ئێران و له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانەوە ڕۆژانه تووشی هەڵاواردن دەبن. به‌هاییه‌كان له ئێران‌دا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سن. ناوه‌ندى فه‌رمیی ئایینى "به‌هایى" له "عه‌ككا و حه‌یفا"یه.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دانى به ئایینى "بەهاییـ"ـدا نه‌ناوه. به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى ڕێكخراوى لێبووردنى نێودەوڵهتى تایبه‌ت به ڕه‌وشى به‌هاییه‌كان له ئێران‌دا هاتووه ،به‌هاییه‌كان له زانكۆ، شیرکەت و پێدانى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان تووشی هەڵاواردن دەبن.
ئەگەرچی "حەسەن ڕووحانی" لە کاتی هاتنە سەر کاری‌دا باسی لە کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان دژی بەهاییەکان دەکرد، بەڵام بەپێچەوانەوە ئازار و سەرکوتەکان دژی کەمینەی بەهایی لە ماوەی دەسەڵاتداریی ڕووحانی‌دا زیاتر بووە.
نەتەنیا ئایینی بەهایی کە لە یاساکانی ڕێژیمی ئیسلامی‌دا ڕێگەپێدراو نییە، تەنانەت ئەو ئایینزایانەی کە لە یاساکانی ڕێژیمیشدا ڕێگەپێدراون مافەکانیان پێشێل دەکرێت.
یەکێکی دیکە لەو ئایینانەی کە لە ئێران‌دا بەردەوام سووکایەتیی پێکراوە و بەشێوەی سیستماتیک هەوڵ بۆ بنبڕکردنی دراوە، ئایینی یارییە کە تایبەت بە کوردستانە.