کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووداوی هاتوچۆ لە کرماشان کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

18:37 - 17 سەرماوەز 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆی مینیبووسێکی هەڵگری قوتابییان لە شارۆچکەی "مایەشتـ"ـی کرماشان، دوو قوتابی گیانیان لەدەست دا.

"ئەکبەر ئازادی" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیرنا" ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٨ و ٥٠ خولەکی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە جادەی هلشی ـ مایەشت، مینیبووسێکی هەڵگری قوتابییان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و دوو قوتابی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و ١٦ کەسیش بریندار بوون".

ئەو ڕووداوە لە ڕێگای گوندی "دەوڵەت ئاباد ـ مایەشت" لە نزیکی سێڕێیانی "نەجەفعەلی خانـ"ـی کرماشان ڕووی داوە.

ئەو مینیبووسە هەڵگری ١٨ قوتابی بووە و هەتا ئێستا دوو قوتابی گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسیان لە دۆخێکی خراپدان و ١٤ کەسیش بریندارن.

برینداران بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کراون.