کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە بۆ شەڕ لەگەڵ ئۆکراین هێزی نیزامی لە ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست دابین دەکات

11:43 - 22 رەشەمه 2721

وەزارەتی بەرگریی بریتانیا لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕووسیە بەهۆی ئەوەیکە زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە ناچار بووە بۆ دابینکردنی هێزی نیزامی ڕوو لە سەرچاوەی جێگرەوەی دیکە بکات.

وەزارەتی بەرگریی بریتانیا نووسیویەتی، پوتین بە ئاشکرا قەبووڵی کرد کە وڵاتەکەی بە دوای ڕاکێشانی ١٦ هەزار هێزی بەکرێگیراو بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

بە وتەی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لەم دواییانەدا چەندین ڕاپۆرت لەسەر بەرنامەی ڕووسیە بۆ ناردنی هێزی ئەرتشە تایبەتییەکانی ڕووسیە بۆ ئۆکراین بڵاو بووەتەوە.

مسکۆ ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە ڕایگەیاند کە ''پوتین'' ڕەزامەندیی نیشان داوە کە کەسانی خوازیار دەتوانن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پشتیوانیی ڕووسیە لە شەڕی ئۆکراین بەشداری بەکەن.

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە وتوویەتی کە ناوەندی پاراستنی زانیارییەکانی ئەرتشی ''بەشار ئەسەد'' ناونووسی و دامەزرانی هێز بۆ ناردنی ئۆکراین لە ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمەوە دەست پێ کردووە.