هیوا خانی
کۆماری ئیسلامی هه‌موو کات خۆی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ زانیوه و ناساندووه! کاتی خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ر دوو هێزی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات که شه‌ڕی ساردیان له‌نێوان گه‌رم بوو و دنیایان به دوو به‌ش دابه‌ش کردبوو، خۆی وه‌ک ڕه‌وتی سێهه‌م پێناسه ده‌کرد و دنیای ئیسلامی به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌می سبه‌ی هه‌موو دنیا ده‌ناساند و خۆشی وه‌ک ڕێبه‌ری ئه‌م ڕه‌وته نیشان ده‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی کۆماری ئیسلامی له دژایه‌تیی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوچه و گرتنه‌به‌ری ئایدئۆلۆژیی توندڕه‌وانه‌ی شیعی له به‌شی هه‌نارده‌کردنی شۆڕش وای کرد که ئه‌و تیوه‌ره زه‌به‌لاحه‌ی بۆ نه‌چێته پێش و بۆ دابینکردنی ئه‌سپابی سه‌رخستنی پیلانه بچوکه‌که‌ی ده‌سته‌وداوێنی ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کی له‌مپه‌ره گه‌وره‌که (ئامریکا) ده‌بێت. ئه‌وه‌ش نه‌ک نه‌یکرده هێزی یه‌که‌می جیهانی، بگره له ڕه‌وتی سێهه‌میشی دوور خسته‌وه هیچ به نه‌خوازراوی یان هه‌ڵبژاده که‌وته داوێنی لایه‌نێک که بۆ خۆشی له ڕیزبه‌ندی جیهانی له هێزی دووه‌می جیهانی سڕابۆوه و هه‌تا ئاستی ده‌وڵه‌تێکی جیهانی سێهه‌می دابه‌زیبوو! کۆماری ئیسلامی به‌و کاره‌ی ته‌واوی سه‌روه‌ت و داهاتی خه‌ڵکی ئێرانی له پێناو شتێک دانا که ئه‌مڕۆ ڕووسیەش وه‌ک ئامریکا دانی پێدا نانێت و ئیزن نادا که‌چی دوێنێ به ناوی سازکردنی نیروگای ناو‌کی و ئه‌مڕۆ به ناوی داشداری له ئێران له وتووێژه‌کانی به‌رجام و سبه‌ی وه‌ک بهشهرهسهد (سهم) له ئێرانێ ده‌ستێنێ! ئێران به‌و کاره‌ی وه‌ک کوردوته‌نی : "له حه‌یفی خه‌ڵکی قونی منداڵی خۆی ده‌دڕێ".
له‌لایه‌کی دیکهوە هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ڕووسیە و ئۆکراین تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌موو دنیای هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت و لانی‌زۆری وڵاتانی دنیا به ڕێکخراوه مرۆیی و جیهانی و نیوده‌وڵه‌تییه‌کانیش هێرشی ڕووسیە بۆ سه‌ر ئۆکراین مه‌حکوم ده‌که‌ن و سه‌رکۆنه‌ی ڕووسیە ده‌که‌ن و خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕ و هێرشه و کشانه‌وه‌ی سپای ڕووسییهن. که‌چی ڕێژیمی مه‌لایان زۆر بێشه‌رمانه دژی هه‌موو یاسا و ڕێساکانی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕێکاره‌کانی ئیسلام و ئیسلامه‌تی و حه‌ق و ناحه‌قێک که بۆ خۆی به رواڵه‌ت ئیدیعای ئیسلامه‌تی و عه‌داڵه‌تی عه‌لی ده‌کا له سه‌رووی هه‌موان خامنه‌یی ده‌ڵێ: "خه‌تای ده‌وڵه‌تی ئۆکراین و خودی خه‌ڵکی ئۆکراینه که ڕووسیە هێرشی کردۆته سه‌ریان"، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ک ئێران دوو ده‌ستی خۆیان راده‌ستی ڕووسیە کردبا ئه‌مڕۆ تووشی ئه‌و نههامهتهییه نه‌ده‌هاتن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی بێخهبهرن ئه‌وه‌یه که داکۆکی له ئۆکراین به‌هۆی هۆوییه‌تی دێموکراتیک و ئازادیی ئه‌و وڵاته‌یه که هاوسۆزی و هاودڵی و هاوده‌ردیی هه‌موو دنیای بۆ لای خۆی راکێشاوه. وڵاتانی دنیا هه‌ست به راستییه‌کان ده‌که‌ن و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستیان بۆ رووداوه‌کان هه‌یه بۆیه هه‌ڵوێستی باش و دنیاپهسهندانەش ده‌گرن. به‌ڵام ڕێژیمی ئاخوندانی ئێرانی ته‌واوی به‌ها ئینسانی و ئیسلامی و سه‌روه‌تی خه‌ڵک و ئێران له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌حسی خۆیان فیدا ده‌که‌ن.
ره‌ئیسی سه‌باره‌ت به خۆ به‌ده‌سته‌وه نه‌دان به ڕووسیە زۆر به رووهه‌ڵماڵاوی راده‌گه‌یه‌نێ: "هێندێک لایه‌ن ئێمه تاوانبار ده‌که‌ن که به روانگه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه چاو له رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین و ده‌ڵێن هه‌روه‌ک له ڕابردوودا ئه‌و روانینه بۆ رۆژئاوا بوو ئه‌وڕۆ ده‌وڵه‌ت چاوی بڕیوه‌ته رۆژهه‌ڵات. ئه‌وه قسه‌یه‌کی راست نییه. ده‌وڵه‌ت به دوای گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و رەخساندنی هاوسه‌نگی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته". پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ پێتان وایه خه‌ڵک له گوێی گادا نوستووه؟ خه‌ڵک به گه‌مژه زانین هه‌تا که‌ی؟ ئه‌وه‌ی بڕوا به‌م قسه بێ بنهمایهیانه ده‌کا بڵێی کێ بێ؟ هه‌موو لایه‌ک باش ئاگادارن و هه‌ڵوێست و کردهوەکانیان شاهیدن که راستی چییه و راستگۆ کێیه. ئه‌وه داوایه‌ی ڕووسیە له ئامریکا له دۆسیه‌ی به‌رجام ئه‌گه‌ر وهراستیش نهگهڕی داوا کراوه. ئه‌و داوایه‌ش بنه‌مایه‌کی هه‌یه که ره‌ئیسی ته‌ریق ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ک وهڕاستگهڕێ وه‌ک ده‌ڵێن: له کۆلکه‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه و به‌سه‌ر بهرازیدا ده‌که‌وێ.
ئێستا به‌رجام ئێرانی خستۆته هه‌لومه‌رجێک که ئه‌و دروشمه‌ی که بۆ ئه‌و دوو جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دنیایه ( استبداد و استعمار ) به کاریان ده‌هێنا له خۆیان وه‌دی بێت. ئه‌وه‌ی ده‌یانگوت رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا وه‌ک دوو تیغی یه‌ک مقه‌ستن. که ئێستا ڕووسیە بهشهرهسهدی خۆی له‌و ده‌سکه‌وته ئه‌ویش له ئامریکا ده‌خوازی. که له لایه‌ن رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه راوکراوه. سێرگه‌ی لاڤرۆڤ راسته‌وخۆ داوا له ئامریکا ده‌کا پێش به ئاکام گه‌یشتنی وتووێژه‌کانی ویه‌ن له سه‌ر وه‌گه‌رخستنه‌وه‌ی به‌رجام گه‌ره‌نتی بدا که لهئابلۆقهکانی ئێستا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئۆکراین ئامریکا نابێ پێش به هاوکاری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران بگرێت. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خا که ڕووسیەش وه‌ک وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندامی به‌رجام سروشتییه که ده‌ستکه‌وتوو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌و پرۆژه جیهانییه هه‌بێت. ئه‌ویش مافی تیجاره‌ت ته‌واو ئازادی ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاری و هاوکاری فه‌ننی و پیشه‌یی و نیزامی له‌گه‌ڵ ئێرانه.هه‌ر چه‌ند ده‌ڵێن وتووێژه‌کانی به‌رجام و شه‌ڕی ڕووسیە هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌وه ڕووسیە ناراسته‌وخۆ پهیوهندیهیهکهیان پێکه‌وه گرێ ده‌دا.
ئێستا ئێران له نێوان دوو به‌رداشان داماوهتهوه که رێگای ده‌ربازبوونی هه‌ڵوێستی بوێرانه و ئازایانه‌ی ده‌وێ که ئه‌ویش له سه‌رانی کۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕوان ناکرێ. بۆیه دوور نییه هه‌ر وه‌ک نیشانیان داوه نه‌توانن ده‌ستی ره‌ت له سینگی ڕووسیە بده‌ن و نایان پێ بڵێن، دیاره ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ئێران زیاتر ده‌خاته باوه‌شی ڕووسیە. ڕووسیەش ئێستا خه‌ریکی شه‌ڕ له‌گه‌ل ئۆکراینه و به‌ره‌ی دژی ڕووسیە له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ی پێی بکرێ بۆ شکستی ڕووسیە ده‌یکا. ئه‌و ئابلۆقانه‌ی سه‌ر ڕووسیە به‌و ئیمتیازه‌ی ئامریکا بۆ زیاتر لاوازکردنی ئێران بیکا. ئه‌و گه‌روه بۆ هه‌ناسه‌دانی ڕووسیە حه‌یاتییه که ئه‌وه‌ش یانی ئێران ده‌بێته کۆریدۆر و داڵانی پێخواستی ڕووسیە. له‌و نێوه‌دا دیاره ڕووسیە که‌ڵکی ته‌واوی خۆی له‌م هه‌له وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و وڵاته ببێته که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕووسیە پته‌وکردنی پێگه‌ی خۆی له‌و وڵاته و به دوور نییه وه‌ک وڵاتێکی سه‌ر به ڕووسیە هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکرێ و له درێژماوه‌دا ئه‌گه‌ر ناڕهزایهتێک له‌م باره‌وه بێته ئاراوه چاره‌نووسێکی وه‌ک ئۆکراینی بۆ بێته پێش.
ئه‌وه شکی تێدا نییه که ئێران له مه‌سه‌له‌ی به‌رجام رزگاری نابێ له شه‌ڕی ڕووسیە و ئۆکراینیش به‌و هه‌ڵوێسته سسته‌ی وڵات به‌ره‌و ئاقارێک ده‌با له ئه‌و وڵاته له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی تووشی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێلایه‌نی خۆی له شه‌ڕی دووه‌م راگه‌یاندبوو به‌ڵام به کرده‌وه لایه‌نی هیتلێری ده‌گرت و دوعای بۆ گیانی مۆسۆلێنی ده‌کرد. ئێستاش ئێران سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕووسیە و ئۆکراین به رواڵه‌تیش بێ، خۆی بێلایه‌ن نیشان ده‌دا. که‌چی ڕووسیە ده‌ست به‌ردار نییه و له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا به‌شی خۆی له شه‌ڕی به‌رجام هه‌ر له بیر و حازر نییه وه‌ده‌ست ئامریکا بکه‌وێ. دیاره به زۆریش بێ ئێران ده‌خرێته ناو ئالۆزییه‌کان. دیاره تێوه‌گلان له کێشه و هه‌رای زلهێزان به ته‌واوی به زه‌ره‌ری ئێران ده‌شکێته‌وه و رێککه‌وتنی به‌رجام و به‌رنامه‌ی ناو‌کی هه‌لی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی زۆر دەبردۆته سه‌ر. به تایبه‌تی که شه‌ری ئۆکراین هه‌ڵگیرساوه تێزه‌ی زیاتر له‌و کاره ده‌که‌ن.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ڕا و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.