کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆماننووسێکی یارسانی بەربژێری خەڵاتی ئەدەبیی ''مێهرگان'' بوو

12:17 - 24 بانەمەڕ 2720

ڕۆمانی ''کۆچی شامار'' لە بەرهەمەکانی نووسەری یارسانی ''فەرهاد حەیدەری گۆران''، بوو بە بەربژێری بیستەمین دەورەی خەڵاتی ئەدەبیی ''مێهرگان''.

ڕۆمانی ''کۆچی شامار'' باس لە کۆچەرێکی کورد دەکات؛ ''شامار'' دوای بومەلەرزەکەی ''کرماشان''، بە دڵی خەمینەوە دایکی خۆی لە ڕووی ناچارییەوە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا دەنێژێت و بە کۆڵەبارێک لە دەستنووسی ئایینی و بیرەوەرییەکانی سەردەمی خوێندکاری، پەنا دەباتە تارانی پێتەختی ئێران.

"شامار" لە دوای ئەزموونێکی زۆر کە لە ''کەمپی نەجات'' بەدەستی هێناوە، شایەتی لاوازبوونی ڕۆح و لاشەی خۆی و هەموو ئەو ناوانەیە کە لە دەفتەری ڕاپۆرتی ڕۆژانەی کاریی خۆیدا دەینووسێت.

"ڕاویـ"ـی کۆچی شامار لە جێگەیەکدا بە نەقڵ لە باوکی دەڵێت: ''ئەستێرەکەم لە پشت سەرمدا لەنێو چووە''.

''شامار'' هەوڵ دەدات بە نزیکبوونەوە لە کچێک کە خۆشی دەوێت، گۆشەیەک لەو ئەستێرە بگرێتەوە تا داهاتووی پێ ڕووناک بکاتەوە.

خەڵاتی ئەدەبیی ''مێهرگان''، خەڵاتێکی ئەدەبییە کە هەر ساڵە لە مانگی ڕەزبەردا بەڕێوە دەچێت و تەنیا خەڵاتێکی نادەوڵەتییە کە لە بواری ژینگەیی و زانستیدا خەڵات دەبەخشێت.