کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆمانی "هێلانەی باڵندە کۆچەرییەکان" چاپ و بڵاو کرایەوە

11:27 - 30 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە ڕۆمانی "هێلانەی باڵندە کۆچەرییەکان" لە نووسینی "ئەفشین ئەمیرئەمینی" ڕۆماننووسی بۆکانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم ڕۆمانە یەکەم بەرهەمی نووسەرە و باس لە بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیان و خەیاڵیی نووسەر دەکات و زیاتر ئەدەبیاتێکی کرێکارانەی پێوە دیارە.

هاوکات ڕۆمان باس لە بەسەرهاتی چەند لاوی کورد دەکات. باوکی یەکیک لەو لاوانە لەسەر سنوور بە هۆی کۆڵبەری گیانی لەدەست دەدات و دواتر ئەو پۆلە لاوە ڕوو دەکەنە شاری تاران و تووشی گیر و گرفتی زۆر دەبن. پاشان لەگەڵ چەند ئەفغانی بە چارەنووسی هاوشێوەوە بەرەوڕوو دەبنەوە.

ڕۆمانی "هێلانەی باڵندە کۆچەرییەکان" لەلایەن پەخشانگەی "بیریار" لە ١٨٤ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئێستا بەردەستە.

"ئەفشین ئەمیرئەمینی" ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایک بووە و ئێستا نیشتەجێی شاری "تارانـ"ـە.