کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەوانێکی ئاڵمانی: ئەو تێرۆریستەی ڕقی لە کورد و کوردستان بوو، کوژرا

12:02 - 14 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ڕۆژنامەنووسێکی ئاڵمانی نووسیویەتی، تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، یەکێک لە فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بووە کە ڕقی لە کورد و کوردستان بووە.

"تووبیاس هۆخ"، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئاڵمانی لە لاپەڕەی "فەیس ‌بووکـ"ـی خۆیدا نووسیویەتی: "ژێنراڵ سلێمانی توندئاژۆیەکی شیعە بوو، وەک ئۆسامە بن لادن یان ئەبووبەکر بەغدادی کە توندڕەوی سونی بوون".

"هۆخ" نووسیویەتی: "ئەو لە کورد و کوردستان بێزار بوو و هەروەها لە جوولەکە و ئیسرائیلیش بێزار بوو".

"سلێمانی بەرپرسی داگیرکردنی بێ‌بەزەییانەی کەرکووک لە هەریمی کوردستان بوو. کوشتنی سلێمانی لەلایەن ئامریکاوە شتێک زیاتر له زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بۆ ڕێژیمی ئێران بوو".

پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، وێڕای ١١ بەرپرسی نیزامیی ڕێژیمی ئێران و حەشدی شەعبی لەلایەن ئامریکاوە کرانە ئامانج و کوژران.

دوای ئەو پەیامەی "خامنەیی" کە لە تویتێریدا نووسیبووی: "ئامریکا ‌غەڵەت دەکات کە دەڵێت ئێمە هێرشمان کردووە"، دۆسیەی "قاسم سلێمانی" لە بەغدا بۆ هەمیشە بەسترا.