کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی کەیهان نووسیویەتی، تەقینەوەی کەشتیی ئیسرائیل وڵامی هێرشەکانی ئامریکا و ئیسرائیله

11:32 - 10 رەشەمه 2720

ڕۆژنامەی "کەیهان" بڵاوی کردووەتەوە، هێرش بۆ سەر کەشتیی ئیسرائیلی وڵامی هێرشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو هێزانەیە کە لە سووریە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت.

ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ  ڕۆژنامەی "کەیهان" سەر بە خامنەیی بڵاوی کردووەتەوە، هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر کەشتیی ئیسرائیلی لە دەریای عەمان لەلایەن ئەو هێزانەیە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە، تەقینەوەی کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عەمان ئاکامی هێرشی ئەو هێزانەیە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن. هەروەها نووسیویەتی: "ئاژاوەگێڕی لە سووریە و عێراق، وڵامەکەی لە یەمەن و دەریای عەمان وەرگرت".

هەروەها کەیهان بە ئاماژەدان بەوەیکە ئامریکا و ئیسرائیل لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێرشەکانیان دژ به گرووپەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەدا زیاتر کردووە، هەر بۆیە ئێرانیش ئەم هێرشەی بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیل ئەنجام داوە.

ئەو ڕۆژنامەیە سەبارەت بە هێرشی ئەرتشی ئامریکا بۆ سەر پایگاکانی میلیشیا چەکدارەکان لە سووریە کە بە بڕیاری "جۆ بایدن" بووە، نووسیویەتی: "فەرماندەیی نیزامیی ئامریکا بەم هێرشە ڕووبەڕووی تۆڵەی سەخت دەبێتەوە".

ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە، "هێلیوس ڕێی" کەشتییەکی ئیسرائیلی لە "تەل ئەڤیڤـ"ـەوە لە بەندەری دەمامی عەرەبستانی سعوودی کە بڕیار بووە بڕواتە سەنگاپوور، تووشی ئەو تەقینەوەیە بوو.