کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی جیهانیی دووچەرخەسواری بەرز ڕاگیرا

13:27 - 15 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ژینگەپارێزانی شاری شنۆ بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی دووچەرخەسواری و پشتیوانی لە پارێزەرانی ژینگە، چالاکییەکی دووچەرخەسوارییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژینگەپارێزانی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی "ژینکۆ"، بە هاوکاریی لەگەڵ ئەنجومەنی شاخەوانیی "چیا" و هەیئەتی دووچەرخەسواریی شاری شنۆ، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی دووچەرخەسواری، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی جۆزەردان، چالاکییەکی دووچەرخەسوارییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا، کۆمەڵێک لە لاو و کچ و کوڕانی ئەو شارە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پاراستنی ژینگە و پشتیوانی لەو ڕۆژە لە شەقامەکانی ئەو شارەدا دووچەرخەسوارییان کردووە.

لەو چالاکییەدا دووچەرخەسوارەکان لە مەیدانی جەمەنەوە تا فەلەکەی گێلاسی ئەو شارە، دووچەرخەسوارییان کردووە.

ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، بەردەوام بە ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر، پەیامی خاوێنڕاگرتن و پاراستنی ژینگە بڵاو دەکەنەوە و هەوڵی بەکەلتوورکردنی، کەلتووری ژینگەپارێزی دەدەن.

هەروەها ئەو ڕێکخراوەیە، ڕێکەوتی ١٠ و ١١ی مانگی گوڵان، چالاکییەکی ژینگەپارێزیی لەژێر ناوی، "پەروەردە، ڕاهێنان، فەرهەنگ"، بە هەوڵ و هیمەتی ئەندامانی ژینگەپارێزیی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی "ژینکۆ" لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.