کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بە بەشداریی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، بنەماڵەی شەهیدان، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان حیزبی دێموکرات لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، رێوڕەسمێکی تایبەت بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە بەشداریی بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی رێبەریی حیزب و هەروەها بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە لە بڕگەی یەکەمدا به ڕێژەی نیزامیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرە و گڵکۆی شەهیدان دەستی پێ‌کرد و سروودی "ئەی شەهیدان" لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە خوێندرایەوە.
دواتر مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات هاوڕێ لەگەڵ خاتوو بەهار ڕۆستەمی، هاوسەری شەهید مەهدی تەوریوەری و خاتوو کەنێر مێهفەر، هاوسەری شەهید ڕەسووڵ محەممەدزادەوە، تاجەگوڵینەیەک لە سەر مەزاری شەهید سەید سەلام عەزیزی دانرا.
پاشان پێشانگای وێنەی شەهیدان لە لایەن "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە لایەن عەڵی غەفووری برای شەهید و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات به ڕووی بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە کرایەوە.
هەر بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هاتووە: ئه‌مڕۆ رۆژی رێزگرتن له گیان فیداكردنێكه كه له هه‌ناوی خۆیدا به‌رزترین ماناكانی ژیان و چۆنیه‌تی ژیانی، وه‌ك نه‌رتێكی به‌رزی مرۆیی، بۆ به میرات بهجێهیشتووین. كاتێك حه‌فتاو سێ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، دامه‌زرانی كۆماری كوردستان وه‌ك یه‌كێك له پڕ شانازیترین ئه‌زموونه سیاسییه‌كانی مێژووی كورد پێی نایه ناو گۆڕه‌پانی سیاسی و چێژی ئازادژیان و سه‌روه‌ری، ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێ، به تاكی كورد به‌خشی، وه‌ك گه‌وره‌ترین ململانێ بۆ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی دیكتاتۆری پاشایه‌تی خۆی نواند. هه‌ربۆیه دیكتاتۆر هه‌موو هێز و وزه‌ی خۆی خسته كار و به‌سه‌رنجدان له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئارادا بوو، توانی دوای یازده مانگ، ئه‌و كۆماره پڕ له شانازی و سه‌روه‌رییه له نێو به‌رێت. ئه‌وان به خه‌ونی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو تۆرهمهكانی كۆمار و هزری ئازادیخوازی، له مێشكی تاكی كورد له نیو به‌رن، له رۆژی ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٢٦دا، دوای دادگاییه‌كی گاڵته‌جاڕانه، پێشه‌وای مه‌زن و سه‌ركۆماری كوردستان و دوو له هەڤاڵهكانی، سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی‌یان له سێداره دا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم پەیامەدا هاتووە: راسان وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی عه‌قڵانی و ئه‌خلاقی و سیاسی، به سه‌رنجدان له هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و رۆڵی هێز له وه‌به‌رچاوگرتنی خواست و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤه‌كان، به فیداكاری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، تا راده‌یه‌كی زۆر باش توانیویه‌تی له به‌رجه‌سته‌كردنی هێزی مرۆیی و پۆتانسیەلی شۆڕشگیڕی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، كاریگه‌ری دابنێ و، ببێته گوتارێكی زاڵ له پانتایی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م گوتاره و ئه‌كته‌ره‌كانی، ئێستا ئیدی رۆڵی هێزی بزوێنه‌ر بۆ دروستكردنی مێژوویه‌كی نوێ ده‌گێڕن. له راستیدا پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین، كه راسان ته‌نیا پڕۆژه‌یه‌ك نییه بۆ ده‌رچوون له‌ژێر زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و گه‌یشتن به رزگاری، به‌ڵگو گوتارێكه كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینێكی نوێ بۆ سیاسه‌ت و به‌شداری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له بزووتنه‌وه‌دا، هه‌م به‌ردی بناغه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی پایه‌دار ده‌سته‌به‌ر ده‌كا و هه‌م زه‌مینه‌ی بونیاتنانی دێمۆكراسییه‌كی جێگیر و راسته‌قینه ده‌ڕه‌خسێنێ.