ئاسکە حەسەن زادە
کاریگەریی سەردەمی زانیاری و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ڕەوتی ژیانی مرۆڤ وای کردووە کە ئهگەر باسی بۆنە یان ڕووداوێکی جیهانیی دەکرێت، بۆنە ڕووداوەکان نامۆ نەدەبن.ساڵانە و لەم ڕۆژەدا، ٨ی مارس ڕۆژێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو بۆنەیەکی جیهانییە وڕای گشتیی بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات.
ئهگەر ٨ی مارس، چیمان بیر دێنێتەوە؟لەم ڕۆژەدا لە وڵاتانی جیهان بە دوو شێوە یادی ٨ی مارس دەکرێتەوە.لە وڵاتان و کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانی جیهان، ڕێوڕەسمی تایبەت بە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی ژنان لە نزیک بوونەوە یان گەیشتن بە ئاوات ومافەکانیان دەکرێت و لە ڕووی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەوە دەستکەوتەکانی ژنان لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و هەل و دەرفەت و بەربەستەکانی سەر رێگای ژنان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان باس وگفتوگۆی لە سەر دەکرێت.لەم جۆرە وڵات و کۆمەڵگایانە، بوونی یاسای دێموکراتیک و فەزای کراوە وا دەکات کە ساڵ لە گەڵ ساڵ ٨ی مارس وەک واقعێک کە تیایدا مافی یەکسانی و بەرابەری و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ڕەنگدەداتەوە، جێی خۆی زیاتر بکاتەوە.بەڵام بە پێچەوانەوە، لە وڵاتانی داخراو و کۆمەڵگا دوا کەوتووەکان، ٨ی مارس ڕیوایەتێکی دیکە لە ٨ی مارس دەبیندرێ.لەم ڕۆژەدا خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕینی و وەرێخستنی کەمپەین و چالاکیی لە لایەن چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان، نیشانەی بێ مافی و سەرکوتی مافەکانی ژنانە.هەر بۆیە لە وەها کۆمەڵگایەکدا، ٨ی مارس نەک نیشانەی سەرکەوتن و دەستکەوتە بۆ ژنان، بەڵکوو وەبیرهێنرەوەی نایەکسانی و زوڵ وزۆرییە بۆ سەر ژنان ،چ لە لایەن کۆمەڵگەوە، چ لە لایەن دەسەڵاتەوە.ئاسایییە لەم وڵاتانە، ٨ی مارس تەنیا ئاماژەیە بۆ بێ مافی، کاتێک کە ژنان دەبینن لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بێ بەشن و دەرفەت و فەزایەک نابینرێ کە لە مافەکانیان نزیک ببنەوە.بێ گومان ئهم واقعە، ئهرکی زیاتر دەخاتە سەر شانی کۆمەڵگا و دەسەڵات و ئهرکێکی زیاتریش دەخاتە سەر ژنان تاکوو لە پێناو گەیشتن بە واقعی هەشتی مارس کە هەمان یەکسانی و عەدالەتە، زیاتر تێبکۆشن.
لە کۆمەڵگا داخراوەکان، ٨ی مارس ئاوێنەیەکە لە نەهامەتی و ستەم و هەڵاواردن، بەڵام لە کۆمەڵگا کراوەکان، ئهم بۆنەیە تەنیا ڕۆژێکی ئاسایی نییە، بەڵكوو نیشانەی بەختەوەرییە کە نیشان دەدات ژنان بە دەرفەتی یەکسان و مافی یەکسانەوە دەرفەتی بەشدارییان لە بەرێوەبەری و سیاسەت وئابوروریی هەیە و لە ڕووی یاساوە پاڵپشتی دەکرێن.
ئهرکی ئێمەی ژن بێ گومان قورستر و رێگای گەیشتن بە مافەکانمان دوورودرێژترە.حەق وایە هەشتی مارس وەک جیهان بینییەک بکەینە رێنوێن و رێبازی هەوڵ و تێکۆشانمان بۆ گەیشتن بە مافەکانامان کە یەک لەوان مافی یەکسانییە.یەکسانیخوازی لای مرۆڤی ژن و پیاو، ڕەنگە سەرەتا و دەستپێکی باش بێت بۆ تێگەشتن لە کۆمەڵگایەکی بەختەوەر.ئهم تێگەشتنە وامان لێ دەکات نەک هەشتی مارس، بەڵکوو هەموو رۆژەکانی ساڵ ببێتە ڕۆژی ژن لە پێناو گەیشتن بە مافەکانمان.تەنیا بە بوونی یەکسانیی و عەدالەتە کە مرۆڤ هەست بە بوون و بەختەوەری دەکات.با هەموو ڕۆژەکان بیر لەم بەختەوەرییە بکەینەوە و هەوڵەکانمان لەم پێناوەدا بەردەوام بێت.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.