کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕیژیمی ئێران نوێنەری خەڵک نییە

12:08 - 26 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەر شێوەیەک هەوڵ دەدات کە لە کۆمەڵگەی جیهانیدا ڕەوایی هەبێت، بەڵام خەڵکی ئێران و کوردستان ئەو ئیدعایەی ڕێژیم بە کردەوە ڕەت دەکەنەوە.

لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن پەدافەندی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، خەڵک زیاتر لە جارانی پێشوو سەلماندیان کە ئەو ڕێژیمە نوێنەری ئەوان نییە.

خەڵک بۆ مەحکوومکردنی ئەو تاوانەی ڕێژیمی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و جیا لە دروشم، ئاڵای ڕێژیمیان ئاگر تێبەردا.

مۆرەکانی ڕێژیمیش بۆ وڵامدانەوەی دژبەرانی ڕێژیم، ئاڵای ئامریکا و ئیسرائیلیان سووتاند و لەژێر پێی خۆیان نا.

لە زانکۆی سنه و تاران، ڕێژیم دەیهەویست خوێندکاران ئاڵای ئامریکا و ئیسرائیل لەژێر پێی خۆیان بنێن، بەڵام خوێندکاران ئەو کارەیان نەکرد.

ئەو حەرەکەتەی خوێندکاران دەریخست کە خەڵکی ئێران و کوردستان دوژمنی هیچ وڵاتێکی جیهان نین، بەڵکوو دوژمنی خەڵکی ئێران ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهه.

بەرپرسانی دەوڵەتی ئامریکا و ئورووپا  لە دوای خۆپیشاندانەکاندا دانیان بەوەدا نا کە خەڵکی ئێران دوژمنی هیچ لایەنێک نین، بەڵکوو ڕێژیمی ئێرانە کە دوژمنی جیهانە.