"خامنه‌یی"، ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران له قسه‌كانیدا به‌بۆنه‌ی نیوه‌ی شه‌عبانه‌وه، هێرشی كرده سه‌ر زانست و پێشكه‌وتنی زانستی.
دوای ماوه‌یه‌ک كه خامنه‌یی له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕێژیمه‌وه دیار نه‌بوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، له كاناڵی یه‌كی تێلێڤیزیۆنی ڕێژیمه‌وه قسه‌ی كرد و ئه‌مجاره له ترسی نه‌خۆشیی كۆرۆنا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری خۆشیان بۆی كۆ نه‌كردبووه و به ته‌نیا له پێش كامێرا دایان‌نابوو و قسه‌كانیان به زه‌بتكراوی بڵاو كرده‌وه.
خامنەیی له قسه‌كانیدا وێڕای فریوكاریی دیكه كه ئاماژه‌ی به بێسه‌روبه‌ری و سیاسه‌ته هه‌ڵه و نامرۆڤانه‌كانی خۆیان نەكه‌رد كه بوونه‌ته هۆی نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵكی ئێران، دووباره هێرشی كرده سه‌ر وڵاتانی دیكه و ئه‌وانی به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفته‌كان زانی و ڕق و بێزاریی خۆی له كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كان ده‌ربڕی و به "ڕۆژئاوایی دڕنده" ناوی بردن.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا خامنه‌یی هێرشی كرده سه‌ر زانست و ده‌ستكه‌وت و شۆڕشه زانستییه‌كان و به سه‌رچاوه و هۆكاری نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانیی ناوبردن.
له قسه‌كانیدا وتی كه زانست و پێشكه‌وتنی زانستی هه‌مووی له‌دەست بێدادیدایه و هه‌موو سته‌مكارییه‌كانی جیهان له زانسته‌وه دێن و زانست و ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كان هۆكاری ماڵوێرانی و بێدادین.
خامنه‌یی له قسه‌كانیدا زیادی کرد كه ده‌بێ ته‌نیا بیر له هاتنی "مه‌هدی" و خوێندنی دوعاكانی تایبه‌ت بكرێته‌وه تاكوو نه‌هامه‌تی بڕوا و دادپه‌روه‌ری بێته دی.
خامنه‌یی له كاتێكدا هێرش ده‌كاته سه‌ر زانست و ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كان كه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش ده‌یوت كه جنۆكه هێرشیان بۆ سه‌ر ڕێژیمه‌كه‌ی هێناوه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به فڕۆكه‌كانی ماهانی سه‌ر به سپای پاسداران هێنرانه نێو ئێران، هه‌موو زانایان و پسپۆڕان داوایان ده‌كرد كه شاری قوم قه‌رنتینه بكرێت، به‌ڵام ڕێژیم قبووڵی نه‌بوو چوونكه نیگه‌رانی وێرانبوونی دووكانی خورافاته‌كه‌ی بوو.
له كاتێكدا كه ڕێژیم داوا له وڵاتانی دیكه ده‌كات ده‌رمان و یارمه‌تیی بۆ بنێرن و چاوه‌ڕێن ئا‌مریكا و ئیسرائیل واكسه‌نی نه‌خۆشییەک بدۆزنه‌وه، له داخی بێبازاڕیی خورافاته‌كه‌ی خامنه‌یی ڕق و كینی له زانست و ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كان ده‌رده‌بڕی.