کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە پەیامێکدا ڕوو لە بنەماڵەی شەهیدان "زانیار ئیسلامی" و "شاهۆ وەیسی" پەیمانیان نوێ کردەوە که هەتا دوایین دڵۆپی خوێن ئەوینداری ڕێگایانن و ڕێگای شەهیدان بەر نادەین.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە ناوی خاکی پیرۆزی کوردستان
بە ناوی ئاڵای سەربەرزی کوردستان
لە شاری پاوە، شاری قارەمانییەتی و قەڵای خۆڕاگری، ڕۆڵەکانی دێموکرات دەکەونە کەمینی جاش و پاسدارەکانی ڕێژیمی پەت و سێدارە و لەو تێکهەڵچوونە نابەرانبەرانە کە هێزی سەرکوتگەر سەرتاپا بە چەکی قورس و فڕۆکە و هەموو جۆرێک؛ پۆشتە و لە بەرانبەر چەند پێشمەرگەی قارەمانی کلاشینکۆف بەدەست بەڵام بە ورەی بەرز و پۆڵاین ڕووبەڕڕو دەبن کە بە داخەوە کاک شاهۆ وەیسی و کاک زانیار ئیسلامی ۲ هەڵۆی تیژ فڕ بەرو تەقشی ئاسمان هەڵ دەفڕن و شەهید دەبن و هەروەها ڕۆڵەیەکی دیکەی کوردستان خەڵکی پاوە کاک فەرشاد چەچانی بێ لایەن و بێ چەک بەڵام بەتاوانی کورد بوون لە لایەن داگیرکەرانەوە تەقەی لێ دەکرێت و شەهید دەبێت.
ئەی دۆژمنی داگیرکەر کە هیوات بە بەندیخانە، سێدارە، بۆمباران، کوشتن و سووتاندنی دارستانانمانە، خەیاڵت خاوە بەندیخانە شەرمەزاری خۆڕاگریی کاک محەمەدی نەزەریە کە نێلسۆن ماندێلا سوجدەی بۆ دەبات ، دارەکانی سێدارەکان شەرمەزاری قازییەکانە، هەزاران فەرزادی کەمانگەر و ڕامین حسەین پەناهیە ، هێرۆشیما و هەڵەبجە بۆ خۆڕاگریی قەڵای دێموکرات و شاری کۆیە چەپڵە لێ ئەدات ، فیشەک شەرمەزاری ڕۆحی کاک دوکتوو کاک سەعید و هەزاران پێشمەرگەی وکوو شاهۆ و زانیارە .
داگیرکەری بێ ویژدان باش بزانە خەیاڵت خاوە دڵنیاین کە گەر خۆمان نەتوانین تەنانەت ڕۆژێک دێت ڕۆڵەکانمان ئێوە لە کوردستان دەر دەکەن و ڕاوتان دەکەن ئێمە بێهیوا نین و چۆک دانادەین .
ئێمە خەڵکی ئاوایەکانی ناوچەی ژاوەرۆ ؛ هوویە، سەرهوویە، ئەوێهەنگ، ساڵیان، نجێ و ژاوەرۆ بە گشتی لە وڵاتی شەهیدان ناسر و مەنسووری ڕەشەهەورامی و حیسام ئەسعەدی و هەزاران شەهیدی دیکەوە لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات پەیمان نوێ دەکەینەوە و هەتاهەتایە و تا دوواین دڵۆپی خوێنمان ئەوینداری ڕێگایانین و لەبنەماڵەی سەربەرزیان و بنەماڵەی گەورەی دیموکرات و سەرجەم کۆردە بەشەرەفەکان پرسە و سەرخۆشی دەکەین باش دەزانین کە باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە.
داواکارین جاشەکان لە کاری ناشایست و خۆفرۆشی و خیانەت بە ئاو و خاک و شەرەف و ویژدانی خۆیان دەست هەڵگرن و بگەڕێنەوە باوەشی نیشتمان و وڵاتەکەیان، کاتی ئەوەیە بگەڕێنەوە باوەشی گەل و داوای لێبوردن بکەن.