کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ناردنەوەی تەرمی دوکتور "نەجمەدین کەریم" بە بەشداریی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو

11:45 - 17 خەزەڵوەر 2720

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ناردنەوەی تەرمی دوکتور "نەجمەدین کەریم" بەشداریی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٥ی خەزەڵوەر شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریكا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ناردنەوەی تەرمی سیاسەتمەداری کورد و پارێزگاری پێشووی شاری كەركووک دوکتور "نەجمەدین کەریم" کرد.

ئەو ڕێورەسمە لە شاری "مەریلەند" بەڕێوە چووبوو. هاوکات ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزب، ڕێكخراوە سیاسییە كوردستانییەكان، دۆستان و هاوڕێیانی دوکتوری کوردپەروەر بەشدار بوون.

شاندی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی "عوسمان پاڵانی" لەو ڕێوڕەسمەدا هاوخەمیی ئەندامان و کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە بنەماڵەی كۆچكردوو و خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند و باسی لە کەسایەتی و ڕۆڵی دوکتور نەجمەدین کرد.

تەرمی دوکتور "نەجمەدین کەریم" لە فڕۆکەخانەی نێودوڵەتیی "داڵاس لە واشنتۆن" بەڕێ كرا و دوای گەیشتنەوەی بە كوردستان لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە بەشداریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر بە خاک ئەسپێردرا.