کوردستان میدیا

دووشەممه 23ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی پەردەلادان و کرانەوەی کتێبخانەی گوندی "خانەگێ" بەڕێوە چوو

10:50 - 22 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە پەرتووکخانەی گوندی خانەگێ لە شاری مەهاباد بە بەشداریی کۆمەڵێک لە ئۆگرانی کتێب و خوێندنەوە، بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە پەرتووکخانەی گوندی "خانەگێ" لە شاری مەهاباد، بە بەشداریی شۆرا و دێهیاریی گوندەکە و هەروەها هەندێک لە ئۆگرانی کتێب و خوێندنەوە، بەڕێوە چوو.

ئەو کارە بە مەبەستی پەرەپێدان بە کولتووری خوێندنەوەی کتێب و بایەخدان بەو بوارە ئەنجام دراوە.