کوردستام میدیا: لە شاری گلاسکۆی وڵاتی سکاتلەند ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری گلاسکۆی وڵاتی سکاتلەند، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر قاسم مورتزازادە بەرپرسی کۆمیتەی دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا، بەو بۆنەوە پەیامێکی پێشکەش کرد.
لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا چەندین شیعر و گۆرانی تایبەت بەم بۆنە پێشکەش کران.