کوردستان میدیا: لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سلێمانی ڕێوڕەسمێک بۆ شەهید سامان شیوەسەڵی بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی سەر بە دەزگای ڕێکخستنی سلێمانی، بە ئامادەبوونی نوێنەری حیزب، لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی حیزب لە شاری سلێمانی ڕێوڕەسمێک بۆ نوێترین شەهیدی ڕاسانی خۆرهەڵات، "شەهید سامان شیوەسەڵی" بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و کورد دەستی پێ کرد.
پاشان "شێرکۆ شێخ نووری" جێگری سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر بە نوێنەرایەتیی مامۆستا مەلا "حەسەن شیوەسەڵی" وتاری بنەماڵەی شیوەسەڵی پێشکەش کرد.
دواتر فواد خاکی بەیگی، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سلێمانی، چەند وتەیەکی لەسەر ڕاسانی خۆرهەڵات و کەسایەتیی شەهید سامان پێشکەش کرد.
دواتر هونەرمەند تاهیر خەلیلی سروودێکی نیشتمانی پێشکەش کرد و هەروەها "ڕەزا مورادی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی، وتاری کۆمیتەی حیزبی خوێندەوە.
ڕێوڕەسمەکە به سروودێکی نیشتمانی لە لایەن "شاخەوان عەبدی" پێشمەرگەی حیزبەوە کۆتایی پێ هات.
لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین حیزب و لایەنی سیاسی بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون که بریتین لە:
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان
ـ هاوڕێیانی پێشوو
ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ پارتی ئازادی کوردستان / ڕۆژهەڵات
ـ پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریه
ـ پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریه
ـ پارتی ئازادیی کوردستانی ڕۆژئاوا