کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی گرووپی هەڵپەڕکێی "ئاگرینـ"ـی بانە بەڕێوە چوو

12:53 - 23 بەفرانبار 2721

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ٢١ لەسەر ٢٢ی بەفرانبار، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی گرووپی هەڵپەڕکێی "ئاگرینـ"ـی بانە ڕێوڕەسمێک لە تالاری "ئاربەبا"ی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی چەندین گرووپی هەڵپەڕکێ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە تایبەت بە ساڵیادی دامەزرانی گرووپی هەڵپەڕکێی "ئاگرینـ"ـی بانە کە ساڵی  ٢٠١٣ دامەزراوە بە بەشداریی چالاکانەی ئەو گرووپە لە زۆربەی بۆنە فەرهەنگی و هونەرییەکاندا بەڕێوە چوو.

هاوکات چەندین هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بانگهێشتی ڕێوڕەسمەکە کرابوون کە چەندین گۆرانییان پێشکەشی بەشداربوون کرد.