کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ئامار بە پارە دەفرۆشێت

12:52 - 17 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جیا لەوەیکە وتبوویان لەبارەی هیچ بابەتێک ئامار بڵاو ناکەنەوە، ئەمجارە بۆ بڵاوکردنەوەی ئامار پارە لە خەڵک وەردەگرن.

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران کە پێشتر ئامارەکانی بڵاو دەکردەوە و ڕادەستی خەڵکی دەکرد، ئەمجارە ئامارەکان بە پارە دەفرۆشێت.

بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بیهەوێت وردەکارییەکانی ئاماری بێکاری بزانێت، دەبێ ٣ هەزار و ٢٤٠ تمەن پارە بدات.

ئەو ناوەندەی ڕێژیمی ئێران بۆ بەشەکانی دیکەی ئاماری خۆی نرخی تایبەتی دابین کردووە.

لە ئێراندا جیا لە ناوەندی ئامار، بانکی ناوەندی و مەجلیسی ڕێژیمیش ئامار بڵاو دەکەنەوە.

ئامارەکانی ئەو سێ ناوەندەی ڕێژیم لەبارەی بابەتەکان جیاوازییان هەیە، بەڵام گرینگترین سەرچاوە، ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێرانە.

بەهۆی دۆخی شپرزەی ئێران، ئەو ئامارانەی کە ڕێژیم بڵاوی دەکردەوە دەرخەری دۆخی نالەباری نێوخۆی ئێران بوو.

زۆر جار ئەو ئامارانە مشتومڕی لەنێو کاربەدەستانی ڕێژیمدا دروست دەکرد کە ئەو ئامارانە بڵاو بکرێنەوە.

ماوەیەک پێش کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەفەرمی وتیان کە لەمە بەدواوە هیچ ئامارێک بڵاو ناکرێتەوە و تەنیا ئامار بەو بنکە و ناوەندانە دەدرێت کە داوایان کردبێت.