کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی بودجە خزمەتی ئیجباریی سەربازی دەفڕۆشێتەوە

17:53 - 10 رێبەندان 2721

لەحاڵێکدا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کەمیی بودجە بەرەڕووە، وتەبێژی کۆمیسیۆنی وێکخستنی بودجەی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان باسی لەوە کردووە کە ئەو کۆمیسیۆنە لەگەڵ کڕینەوە سەربازی ڕەزامەندیی دەربڕیوە.

بە وتەی ''ڕەحیم زارع'' کڕینەوەی ماوەی سەربازی ئەو کەسانەی کە زیاتر لە ٥ ساڵە غایب بوونە سەرەتی بەو کەسانەیە کە خێزاندارن و لە سەرەوەی ٣٥ ساڵ تەمەنیان هەیە.

بە وتەی ناوبراو بەپێی ئەو پەسەندکراوە، ئەو کەسانری خاوەن بڕاونامەی کاردانی و خوارەوەی کاردانین دەبێ ٢٥٠ ملیۆن تمەن، کارناسی و کارناسیی باڵا ٤٠٠ ملیۆن تەمەن و خاوەنی بڕاونامەی پزیشکی و دوکتۆرا و باڵاتر ٦٠٠ ملیۆن تەمەن بدەن و دەتوان ماوەی سەربازیی خۆیان بکڕنەوە.

هەواڵدەریی ''ئیسنا''ی سەر بە ڕێژیم لەوبارەوە وتوویەتی، بەرزبوونەوەی تێچووی کڕینەوەی سەربازی ٢ هەزار و ٤٠٠ لەسەد بەنیسبەت دوایین خوڵی کڕینەوەی ماوەی سەربازی زیاترە کە لە بودجەی ساڵی ٩٧ ڕاگەیەندرابوو.

هەواڵی کڕینەوەی سەربازی کاردانەوەی زۆری لەلایەن بەکارهێنەڕانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدواوە بووە و زۆر کەس ئەو پەسەندکراوەیان تەنیا بە قازانجی توێژی دەوڵەمەند لێک داوەتەوە.

فڕۆشتنەوەی ماوەی سەربازیی لە ئێران لەحاڵێکدایە کە ڕێژیمی ئێران لەگەڵ کەمیی بودجە بەرەوڕوە.

بۆ یەکەمجار لە ساڵەکانی ٧٦ و ٧٧ی هەتاوی لە کابینەی ''محەممەد خاتمی'' فڕۆشتنەوەی خزمەتی ئیجباریی سەربازی دوای دابەزینی نرخی نەوت هاتە ئاراوە، لە ئێستاشدا ڕێژیمی ئێران بۆ قەرەبووی کەمیی بودجە خزمەتی ئیجباریی سەربازیی بە نرخێکی زۆر دەفرۆشێت.