کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی چوارشەممەسووری لە کوردستان شکستی خوارد

12:02 - 25 رەشەمه 2721

سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی چوارشەممەسووری، بەڵام خەڵک لە کوردستان ئەم ڕێوڕەسمەیان بەشکۆوە بەڕێوە برد.

سەرەڕای ئەوەیکە چەند حەوتوو پێش ڕێژیم هێزێکی زۆری لەنێو شار و گوندەکانی شاری "شنۆ"دا بڵاو کردبووەوە و ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووش بە تەواوی شار ئەمنییەتی کرابوو، بەڵام هاووڵاتییان ئەم ڕێوڕەسمەیان بە خۆشییەوە بەڕێوە برد و تەنانەت لە کاتی ڕێگریی هێزەکانی ڕێژیم، بەرەنگاریان بوونەوە.

لاوان لەو شارە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سپا و ئیتلاعات و ڕاویان نان.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە شاری ورمێ لە شارەکی "دانیشگا" هێزەکانی ڕێژیم ویستبوویان پێش بە هاووڵاتییان بگرن کە ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە نەبەن، بەڵام خەڵک بەرەنگاریان بوونەوە.

هەروەها کوردەکانی دانیشتووی شاری تاران ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان بەبۆنەی چوارشەممەسووری بە ئاهەنگ و هەڵپڕکێ لەو شارە بەڕێوە برد.