کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەدوای چەکی کۆمەڵکوژه

12:16 - 14 بانەمەڕ 2721

ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی سێ وڵاتی ئورووپایی ئاشکرایان کردووە کە ئێران بە دوای چەکی کۆمەڵکوژەوە بووە.

ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی سێ وڵاتی "هولەند، سوئید و ئاڵمان" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردووەتەوە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دوای دەسپێڕاگەیشتن بە زانیاریی پێشکەوتووی چەکی کۆمەڵکوژ بووە.

ئەو ڕاپۆرتەی ئەو ڕێکخراوە ئیتلاعاتییانە دەرخەری ئەوەیە کە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠دا  چەندین جار بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی چەکی کۆمەڵکوژ هەوڵی داوە.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی هولەنددا هاتووە، وڵاتانێکی وەکوو سووریه، پاکستان، ئێران و کورەی باکوور ساڵی ڕابردوو هەوڵیان داوە زانیاریی پێویست بە چەکی کۆمەڵکوژ لە ئورووپا و هولەند بەدەست بێنن.

هەروەها دەوڵەتی سوئید باسی لەوە کردووە کە ئێران بەدوای چەکی ناوکی بووە.

لەلایەکی دیکەوە لە ئاڵمان ڕێژیمی ئێران هەوڵی داوە دەستی بە هەندێک زانیاری بگات کە بۆ چەکی کۆمەڵکوژ کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

جیا لەو هەوڵانەی ڕێژیمی ئێران لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە مەئموورەکانی ڕێژیمی ئێران دژی پەنابەران و دژبەرانی سیخوڕی دەکەن.