دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران بەرزاییەکانی "سیدەکان و بەربزینـ"ـی تۆپباران کرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگەیەندراوی ژمارە ٥ی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
هێزه‌كانی ڕێژیم له تۆپبارانی ناوه به ناوه‌ی ناوچه به‌رده‌وامن.
له ڕۆژانی دووشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ هه‌تاویدا، له كاتژمێر ٨ی به‌یانی، ١١ی به‌یانی و ١ی پاش نیوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها كاتژمێری ١١ی شه‌و تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانیی سێشه‌ممه كاتژمێر ٦ی به‌یانی هێزه‌كانی ڕێژیم ناوچه و به‌رزاییه‌كانی "سیده‌كان و بهربزیـ"ـنیان دایه‌وه به‌ر تۆپ.
له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ، واته سێشه‌ممه‌دا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر به سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام له سووڕانه‌وه‌دا بوونە و كاتژمێر ٨ و هه‌روه‌ها ١١ی شه‌و دووباره تۆپبارانی به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و ژیان و ماڵی خه‌ڵكی ناوچه‌یان وێران كردووه.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی