کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەهۆی توندتربوونەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق، دەروازەی سنووریی مێهرانی داخست

12:14 - 8 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: دوای ئەوەی کە خۆپیشاندانەکان لە عێراق پەرەی سەند و توندتر بووەوە و کۆنسولخانە ڕیژیمی ئێران لە نەجەف ئاگری تێبەردرا و دژی ڕێژیمی ئێران درووشم دەدرێت، ڕێژیمی ئێران دەروازەی سنووریی مێهرانی داخست.

''موجتەبا سلێمانی''، بەرپرسی دەروازەی سنووریی مێهران، سەبارەت بە داخرانی دەروازەی سنووری وتوویەتی، ئەمە فەرمانێکە کە لە سەرەوە لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە دەرکراوە و تا ئاگاداریی دوایی دادەخرێت.

سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە عێراق بووەتە ئامانجی خۆپیشاندەران. ناڕازییان ڕێژیمی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق تۆمەتبار دەکەن.

ڕۆژی ٦ی سەرماوەز، خۆپیشاندەران کۆنسولخانەی ڕێژیمی ئێرانیان لە شاری نەجەف ئاگر تێبەردا. پێشتریش کۆنسولخانەی ڕێژیمی ئێران لە کەربەلا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشی کرابووە سەر.