کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان مەحکووم کرا

12:04 - 29 خەزەڵوەر 2720

کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بەهۆی "پێشێلکردنی توند و ئاشکرای مافی مرۆڤ" مەحکووم کرد و بڕیارنامەیەکی دژی ئەو ڕێژیمە پەسند کرد.

ئەو بڕیارنامەیە بە ٧٩ دەنگی ئەرێنی، ٣٢ دەنگی نەرێنی و ٦٤ دەنگی بێ لایەن پەسند کراوە.

ئەو بڕیارنامەیە لە سەر پێشنیاری ئامریکا، کانادا، بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە بووە.

لەو بڕیارنامەیەدا بەنیسبەت "ئێعدامی زیندانییان بە تایبەتی زیندانیانی سیاسی، سزای کەسانێکی ژێر تەمەنی یاسایی، گوشار بۆ سەر کەمینە ئایینییەکان، پێشێلکردنی مافی زیندانییانی سیاسی؛ بۆ نموونە پێشگرتن لە گرتنی پارێزە، دانپێدانانی زۆەملێ" نیگەرانییان دەربڕیوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دوای پەسندکردنی ئەو بڕیارنامەیە ڕایگەیاندووە خۆی بە داکۆکیکاری مافی مرۆڤ دەزانێت و داواشی لە کۆمەڵگای جیهانیی کردووە کارێک بکەن کە ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە ئاکارەکانی وڵامدەر بێت.