کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە پێچەوانەی بڕیارەکانی کار دەکات

11:58 - 9 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا:وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی بڕیارەکانی خۆی مامۆستای قوتابخانە دادەمەزرێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی قوتابخانە چەندین پێوەری دەستنێشان کردبوو کە ئێستا بە پێچەوانەی ئەو بڕیارە کار دەکات.

یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکان لە شاری شنۆ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد: ''بڕیار وابوو کە دامەزراندنی مامۆستایانی قوتابخانە بەپێی پێوەرەکانی وەک تەمەن، مەدەرکی زانکۆ و پێشینەی وانەوتنەوە بێت بەڵام ئەو پێوەرانەی هیچی کامی بەرچاو ناگیرێت".

ئەو مامۆستایە باسی لەوەش کردووە: ''هاوکات بڕیار بووە کە بەشێکی زۆر لە دەرچووانی ڕشتەی پەروەردە و بارهێنان دابمەزرێندرێن بەڵام ئەو بڕیارەش پێشێل کراوە".

هاوکات بڕێار بووە، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایانی قوتابخانەکان بە شێوەی فەرمی دابمەزرێنێت بەڵام ئەو بڕیارەش جێبەجێ نەکراوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی فۆرمی دامەزراندنیان پڕ کردووەتەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ئەو کەسانە گوتوویانە، هیچ پارێزگایەک لە ئێران و کوردستاندا بە شێوەی پێویست مامۆستای قوتابخانەی دانەمەزراندووە و ڕێژیم تەنیا زانیاریی کۆ کردووەتەوە.

به هۆی خەراپ بوونی ژێرخان و بنچینەی پەروەردە و بارهێنان، هەرچەشنه گۆڕانکاریەکیش که لەلایەن کاربەدەستانی سەرەوە دەکرێت نە تەنیا دەرئەنجام ‌و ئاکامێکی پۆزەتیڤی لێ ناکەوێتەوه بەڵکوو دۆخه هەنووکەییەکه نالەبارتر دەکات.