دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
به دوای هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ر و دڕۆنه ئێنتحارییهكانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان، له به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ هه‌تاوی و تۆپبارانی فراوانی ناوچه‌كانی "سیده‌كان و چۆمان و حاجی عۆمهرانـ"ـدا، له دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه تاكوو شه‌و و نیوه‌شه‌و و دواتریش به‌یانیی هه‌ینی ١٩ی خه‌رمانان، به به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ڕێژیم به سه‌ر ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه سووڕاوه‌ته‌وه و چه‌ندین جاریش تۆپبارانی چه‌ندین شوێنی كردوه و ئه‌و تۆپبارانه چه‌ند سه‌عات جارێک، ناوه به ناوه به‌رده‌وام بووه. تا ئێستاش كاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوه‌ڕی هه‌ینی، جارێكی دیكه تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
١٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی