کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران خەریکی کڕینی کاتە بۆ درێژکردنەوەی پرسی بەرجام

12:07 - 29 جۆزەردان 2722

بە دوای ڕاگیرانی بەرجام و دەرکرانی بەیاننامەی شورای حوکام لەسەر ڕێژیمی ئێران و داخستنی دووربینەکانی ناوەندی ناوکی لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە، هەروەها کە لە ئێستادا باسی بردنی دۆسیەی ناوکیی ئێران بۆ شورای ئەمنییەتە، ڕێژیمی ئێرانی زیاتر نیگەران کردووە.

ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا بە ئامانجی سەرقاڵکردنی وڵاتان و کڕینی کات خەریکە هەندێک هەڵسوکەوت لە خۆی نیشان دەدات و درێژدادڕی بۆ دۆسیەکە دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا دەیهەوێت باری خۆی لەژێر گوشارەکان سووک بکات.

هێرشەکانی ئیسرائیل و ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دروستبوونی هەواڵبەندییەک لە وڵاتانی ناوچە لەلایەن ئامریکا بە دژی ڕێژیمی ئێران، ئەو ڕێژیمەی لە هەموو بارێکەوە نیگەران کردووە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان لە دەوروبەری بنکەکانی "نەتەنز" دوو تۆنێلی گەورەی شوێنی  کاری ڕاکتۆری ناوکی دۆزراونەتەوە کە ڕێژیمی ئێران ئەوانەی لە ئاژانسی وزەی ناوکی شاردبووەوە، بەڵام لە ئێستادا بۆ وەپێشخستنی دەستی خۆی ئەو تۆنێلانەی ئاشکرا کردووە و دەیهەوێت نیشان بدات کە ئامادەی وتووێژە.