کوردستان میدیا

سێشەممه 19ی سەرماوەز 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دان بە جەنایەتەکانی خۆیدا دادەنێت

18:01 - 9 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ماڵپەڕەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی گرانبوونی نرخی بێنزین، دان بە جەنایەتەکانی خۆیاندا دادەنێن.

بەپێی هەواڵێک کە لە یەکێک لە ماڵپەڕەکانی سەر بە ڕێژیم بڵاو کراوەتەوە، باس لە کوژرانی لانیکەم ١٠٠ خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران و کوردستان کراوە.

بڵاوکردنەوی ئەو هەواڵە دانپێدانانێکە بە نیسبەت جەنایەتەکانی ئەو ڕێژیمە کە دژی خۆپێشاندەران ئەنجامیان داوە.

ڕێژیم هەوڵی دا لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا بە پچڕانی ئینتێرنێت لە سەر خەڵکی خۆپیشاندەر، جەنایەتەکانی خۆی بەرانبەر بە خەڵک و کوشتاری خۆپیشاندەران بشارێتەوە، بەڵام ئەوە خۆی سەرپۆشکردنی جەنایەتەکان بوو.

لە لایەکی دیکەشەوە بەرپرسانی ڕێژیم بە لێدوانگەلی ساختەکارانەی دژ بە یەک ڕادەوەستنەوە و سناریۆسازی بۆ خۆپیشاندانەکان دەکەن.