کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەستی بە دروستکردنی "ئۆرانیۆمی فلێزی" کردووە

11:47 - 25 بەفرانبار 2720

ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ٢٤ی بەفرانبار پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئێران "ئۆرانیۆمی فلێزی" دروست دەکات.

"ڕافائێل گرۆسی" بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە: "ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی خۆی و دابینکردنی سووتەمەنی ڕئاکتۆرەکانی لێکۆڵینەوە دەستی بە دروستکردنی "ئۆرانیۆمی فلێزی" کردووە.

 ئەو ئاژانسە ڕایگەیاندووە ئێران بە نیازە لە "ئۆرانیۆمی سروشتی ئورانیۆمی فلێزی" دروست بکات.

هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی جەختی کردووەتەوە ئێران بە ئاژانسی ڕاگەیاندووە کە بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بە چالاکیی ئەتۆمی هیچ بەربەستێک بۆ خۆمان دانانێین.

 ڕێژیمی ئێران چەند ڕۆژ پێش بڵاوی کردەوە کە ڕێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی هەتا ئاستی ٢٠ لەسەد بەرز کردووەتەوە.

دوای ئەو هەوڵەی ئێران یەکیەتیی ئورووپا، چین و ڕووسیە هۆشدارییان بە ڕێژیمی ئێراندا کە دەست لە چالاکییە ئەتۆمییەکان هەڵبگرێت.

ڕێژیمی ئێران بۆ چەندمین جارە کە ڕێککەوتنی ناوکی پێشێل دەکات و چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی پەرە پێ دەدات.