کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەژکردەوەی بە پەسندکردنی بڕیارنامەی شورای حوکام پیشان داوە

11:56 - 20 جۆزەردان 2722

وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردان، لە بەیانییەیەکدا دژکردەوەی بە پەسندکردنی بڕیارنامەی شواری حوکام پیشان داوە و وتوویەتی: "بەهۆی نەسازانی ئاژانسی نێونەوەیی وزەی ناوکی و پەسندکردنی ئەو بڕیارنامەیە، هەنگاوی کردەیی لە شێوەی خۆیان هەڵدەگرین لەوانە ساننتریفیوژی پێشکەوتوو دادەبەزێنین و دوربینینەکان لەکار دەخەین".

لەو بەیانییەیەدا هاتووە کە پەسندکردنی ئەو بڕیارنامەیە وەکوو "هەوڵێکی سیاسی، هەڵە و ناتەبایە".

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، شورای حوکام بە ٣٠ دەنگی ئەرێنی و ٢ دەنگی نەرێنی لەلایەن "ڕووسیە و چین" و سێ دەنگی بێ لایەنی "پاکستان، لیبی و هیند" بڕیارنامەیەکی دژی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد.

وڵاتانی "ئامریکا، بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە" ١٧ی جۆزەردان داوایان لەو شورایە کردبوو کە ڕێژیمی ئێران بەهۆی هاوکاری‌نەکردن لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی مەحکووم بکات.