کوردستان میدیا

پێنجشەممه 3ی رەزبەر 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت ببێتە پۆلیسی كەنداو

18:19 - 26 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: سیاسەتمەدارێکی عێراقی باسی لەوە کردووە، ئێران دەیهەوێت لەسەر خاكی عێراق ڕووبەڕووی نەیارەكانی ببێتەوە و ڕۆڵی پۆلیسی كەنداو ببینێتەوە. 

"ئەیاد عەلاوی"، یەکیک لە سیاسەتمەدارەکانی عێراقی له تویتێکدا نووسیویەتی، ئێران دەیهەوێت لە خاكی عێراقەوە و لەسەر حیسابی خەڵکی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی نەیارەكانی ببێتەوە.

"عەلاوی" نووسیویەتی، ئێران بە مەبەستی بوونی بە پۆلیسی كەنداو هەر کارێک دەکات، بەڵام ئێستا شكست دێنێت، چونكە گەلانی ئێران  ئەو ڕەفتارەی ڕەت دەكەنەوە و ئەوان دەیانەوێت باشترین پێوەندییان لەگەڵ عێراق و گەلانی ناوچەكەدا هەبێت.

 ناوبراو لە دووبارەبوونەوەی سێناریۆی سووریه لە عێراق، هۆشداریی داوە.

ئەو سیاسەتمەدارە باسی لەوەش کردووە، بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق كاربەڕێكەر نییە.