کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات

11:23 - 7 رەزبەر 2721

بڵاڤۆکی "فارێن پالیسی" بڵاوی کردووەتەوە، ڕێژیمی ئێران لە دانوستانەکانی بەرجام بۆ کوشتنی کات و دەسپێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی کەڵک وەردەگرێت.

بەرپرسانی دەوڵەتی واشنتۆن لە میدیاکاندا بەردەوام باس لەوە دەکەن کە هیوادارن ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان بەڵام لە پشتی پەردەدا نیگەرانی ئەوەن کە ڕێژیمی ئێران لەو ڕەوتە بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی کەڵک وەربگرێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە چوونەدەرەوەی ئامریکا لە ئەفغانستان دۆست و دوژمنەکانی ئامریکای بەهێز کرد کە ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕواتە دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە چوونەدەرەوەی ئامریکا لە ئەفغانستان بووەتە هۆکارێک ڕێژیمی ئێران سوورتر بێت لەسەر چەکی ناوکی.

بەپێی ڕێککەوتنی بەرجام ئێران ڕێگەی پێ دراوە هەتا ئاستی ٣.٦٧ لەسەد پیتاندنی ئورانیۆمی هەبێت، بەڵام ڕێژیمی ئێران بە بیانووی گەمارۆکانی ئامریکا سەرەتا ئاستی پیتاندنی ئورانیۆمی بۆ ٥ لەسەد، دواتر هەتا٢٠ لەسەدی بەرز کردەوە و ئێستاش دەیهەوێت بیگەیەنێتە ٦٠ لەسەد.

لە کاتێکدا ڕێژیمی ئێران چالاکییە ناوکییەکانی ڕاناگرێت و ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکانیش، دەوڵەتی ئامریکا ڕایگەیاندووە: "دوایین بژاردەمان دژی ئێران بژاردەی نیزامی دەبێت".