"حەسەن بەهرام نیا" پارێزگاری "ئیلام" وتوویەتی: "دەبێ لە بواری عیفاف و حیجابەوە فەرهەنگسازی بکرێت و پێویستە بۆ کۆمەڵگەیەکی باش ڕوو بکەینە بایەخە ئیسلامییەکان بەتایبەت عیفاف و حیجاب".
"بەهرام نیا" باس لەوە دەکات کە دەبێ دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم لەو پەیوەندییەدا ڕۆڵی بنەڕەتی و کاریگەر بگێڕێت.
پارێزگاری ڕێژیم لە "ئیلام" هەروەها وتوویەتی: "حیجاب پارێزەری شەرەف و نامووسی هەر ژنێکە و هەموو ژنان دەبێ حیجاب بپۆشن. هەروەها ئەرکی ئێمەیە وەکوو بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتی ئیسلامی لەو ڕاستایەدا بە پەرۆشەوە گرینگی بەو بایەخە بدەین".
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە وڵاتی ئێران وەکوو پێشەنگ و ڕچەشکێن لەو بوارەدا و وەکوو هەمیشە ڕۆڵی خۆی بە باشی بگێڕێت.
ڕێژیمی ئێران بە درێژایی دەسەڵاتی خۆی ژنی چەوساندووەتەوە و لە مافەکانیانی بێبەری کردوون.