"کازم غەریب ئابادی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وتوویەتی: "دوو ڕەدیفی ٣٤٨ دانەیی لە سانتریفیوژەکانی " IR2m" بە دەفرایەتی چوار قات لە جۆری "IRI" لە "نەتەنز" داناوه.
بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم دوو ڕەدیف سانتریفیوژی جۆری " UF6"یان لە "فەردۆ" داناوە و خەریکین سانتریفیوژی زۆرتریش دادەنێن.
سەرەڕای پەسەندکراوی" هەوڵی ستراتژیک بۆ لابردنی گەمارۆکان" کە مەجلیسی ڕێژیم بە تازەیی پەسەندی کردووە و بە پێچەوانەی بەرجام، کاربەدەستانی ڕێژیم پیتاندنی ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدیان دەست پێکردووەتەوە.
هەروەها لە سەردانی سەرۆکی مەجلیس لە بنکەکانی "نەتەنز و فەردۆ" جەخت کراوەتەوە پێش تەواوبوونی مۆڵەتی سێ مانگە، مەجلیس هەزار سانتریفیوژی جۆری " IR2m " لە بنکەکانی "نەتەنز و فەردۆ" دابمەزرێنێت.
هەروەها جەختی کردووەتەوە ئێستا پاشکەوتی ١٧ کیلۆگڕەم ئۆرانییۆمی پێتێندراوی ٢٠ لەسەدیمان هەیە.
ئەو هەوڵانەی کاربەدەستانی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە ئامریکا مەرجی لابردنی گەمارۆکانی، پابەندبوونی ئێران بە بەرجام داناوە.