کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران سیخوڕییەکانی لە کوردستان چڕتر دەکاتەوە

14:04 - 27 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی سیخوڕی بەسەر خەڵکی کوردستاندا، دەستیان کردووە بە دانانی کامێرای مەداربەستە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە نوێترین هەوڵەکانی لە شار و گوندەکانی کوردستاندا، کامێرای مەداربەستەی داناوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە کە ئەو کامێرایانە لە لایەن ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بۆ سیخوڕی بەسەر خەڵکی کوردستاندا، دانراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته، ڕێژیمی ئێران لە شاری پاوە، لە تەپەی "دوریسان" هەتا "نۆریا" و لە شوێنە ئەسڵییەکاندا، کامێرای مەداربەستەی داناوە و چاودێری بەسەر خەڵکدا دەکات.

چالاکی و حوزووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێوخۆی وڵات، بووەتەوە هۆی ترسی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران.