کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لەلایەن بانکێکی بەحرەینەوە ٧ میلیارد پارەی سپی کردووەتەوە

12:21 - 17 خەزەڵوەر 2720

وڵاتی بەحرەین و ناوەندە چاوەدێرییەکانی ئەو وڵاتە بەسەر چالاکییە بانکییەکانی ئەو وڵاتە نیشانی داوە، بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی "فیووچێر بانک" لە بەحرەین ٧ میلیارد پارەی سپی کردووەتەوە.

وڵاتی "بەحرەین" لە ڕاپۆرتێکدا ڕوونی کردووەتەوە: "ڕێژیمی ئێران لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ هەتا ٢٠١٥ ئەو ٧ میلیارد دۆلارەی سپی کردووەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٥وە دەوڵەتی بەحرەین چالاکیی خۆی بۆ ئاشکراکردنی ئەو کردەوەیەی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران چڕتر کردووەتەوە".

بەپێی ڕاپۆرتی دەوڵەتی بەحرەین، دادگای باڵای کەیفەریی ئەو وڵاتە لە حەوت دۆسیەدا سپیکردنەوەی پارەی لەنێوان "فیووچێر بانکـ"ـی بەحرەین و بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران ئاشکرا کردووە و هەر دوو بانک نزیک بە ١٣٠ ملیۆن دۆلار سزا دراون و ١٧٣ ملیۆن دۆلاریش دەستی بەسەردا گیراوە.